كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆنگرەی نەتەوەیی بەڕێوەدەچێت



خەڵك-

كۆبوونەوەی گشتی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە ڕۆژانی 4،3،2ی مانگی 12ی2022 لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت “كۆبوونەوەی گشتی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە ڕۆژانی 4،3،2ی مانگی 12ی2022 لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت‌و تێیدا هەموو ئەندامانی ك ن ك، نوێنەرانی پارت و ڕێكخراوە سیاسی و مەدەنییەكان و ژمارەیەك كەسایەتی كوردستانیی بانگهێشتكراون”.

ڕاشیگەیاند “كۆبوونەوەی گشتیی بە بەشداری هەمووان و وەك هەمیشە دەبێتە كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژی نەتەوەیی و نیشتمانیی”.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات “بەشداربووان دیدو ڕاوبۆچۆنی خۆیان لەسەر دۆخی كوردستان و ناوچەكە و جیهان ئاڵوگۆڕ دەكەن”.

دەشڵێت “كۆبوونەوەی گشیی ك ن ك بۆ مێدیاكاران و دەزگاكانی ڕاگەیاندن كراوەیە. ئەو كەناڵ و میدیایانەی خوازیاری بەشداربوونن، تكایە ئاگادارمان بكەنەوە هەتا ڕێ و شوێنی پێویستیان بۆ دابین بكەین”.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات “هیوادارین جڤاتی گشتیی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بە فراوانی ڕووماڵ بكرێت و بكەوێتە بەر دید و سەرنجی گەل و كوردستان”.

مەسك: سناپچات دەكڕم و فلتەرەكانی دەسڕمەوە
پێشت مەسك: سناپچات دەكڕم و فلتەرەكانی دەسڕمەوە
ئێران ئامانجی كۆكردنەوەی هێزە زۆرەكەی لە سنوورەكانی هەرێم ئاشكراكرد
دواتر ئێران ئامانجی كۆكردنەوەی هێزە زۆرەكەی لە سنوورەكانی هەرێم ئاشكراكرد