بە بەڵگەوە، شایستەی خانەنشینی بۆ فیدائییەكانی سەدام خەرج دەكرێت



دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی (ڕیشەكێشكردنی بەعسی پێشوو)، بڕیارێكی دادوەریی دادگای باڵای فیدراڵ ئاشكرا دەكات كە لێوەی شایستەی خانەنشینی بۆ ئەندامانی سەر بە دەزگای “فدائیی صدام”ی هەڵوەشاوە، خەرج دەكرێت.


بەپێی نوسراوێكی فەرمی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی بۆ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی”پێویستە پابەندبن بە بڕیارەكەی دادگا و ئەوانەی ئەحكامی ماددەی 6/ چوارەم لە یاسای لێپرسینەوە و داپەروەریی ژمارە 10ی ساڵی 2008 دەیانگرێتەوە خانەنشین بكرێن، بەڵام دەبێت بێبەش بكرێن لە مافەكانی خانەنشینی، تەنیا لەو ماوەیەی لە دەزگای فیدائیی سەدامی سەركوتكار كارییان كردووە”.

هەر لە نوسراوەكەی دەستەی لێپرسینەوە و داپەروەریدا هاتووە”پاشماوەی خزمەتەكەیان وەك لە بڕیارەكەدا ئاماژەی پێكراوە كە لە دەرەوەی دەزگاكە كارییان كردووە، دەبێت مافەكانی خانەنشینینیان پێبدرێت، بەپێی یاسای خزمەت و خانەنشینی كارپێكراو”.

 

بۆچی خواردنی كولەكە زەردە سوننەتە؟
پێشت بۆچی خواردنی كولەكە زەردە سوننەتە؟
گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ خانمان لە كاتی سكپڕیدا كامانەن
دواتر گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ خانمان لە كاتی سكپڕیدا كامانەن
ەیوەندیدار