بۆچی خواردنی كولەكە زەردە سوننەتە؟


كولەكەی زەرد (كولەكە سەنگەری) لە خۆراكە گرنگەكانە، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە ئاو (٩٥%) و چەندین كانزا و بڕێكی كەم شەكر و ڕیشاڵەكان و ڕێژەیەكی زۆر پۆتاسیۆم و كەمێك سۆدیۆمی تێدایە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی پزیشكی، كە ماڵپەڕی (میدیكاڵ نیوز تودەی) بڵاویكردۆتەوە، زانایان جەخت دەكەنەوە، كە كولەكەی زەرد بۆ دابەزینی كێش و نەخۆشی فشاری خوێن و خۆپارێزی لە شێرپەنجە و كەمكردنەوەی سەرئێشە و پاراستن لە تەنگەنەفەسی و نەخۆشییەکانی دڵ و کەمکردنەوەی مەترسی تێکچوونی چاو بەهۆی تەمەنەوە بەسوودە.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كولەكە سەوزەیەکی پرتەقاڵی چەور و خۆراکییە، هەروەها خۆراکێکی چڕ و پڕی ماددە خۆراکییە. کالۆری کەمی تێدایە، بەڵام دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان کە هەموو ئەمانە لە تۆو و گەڵا و شەربەتەکانیشیدا هەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، زۆر ڕێگە هەیە بۆ تێکەڵکردنی كولەكەی زەرد لەگەڵ شیرینی و شۆرباو و زەڵاتە و تەنانەت وەک جێگرەوەی کەرە.

لای خۆشیەوە، حاجی كاروان، بانگخوازی ئایینی دەڵێت: “لێرەوەیە بۆمان دەردەكەوێت، كە بۆچی پێغەمبەر (د.خ) حەزی لەم خواردنە بووە”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، جارێك خواردنێكی بە دیاری بۆ هات ئەو هەر لە كولەكە زەردەكەی دەخوارد (كان یتتبع الدبا‌ء) (رواه البخاری)، دیارە خواردنەكە شتی تریشی تێدا بووە، بەڵام پێغەمبەر كولەكەكەی هەڵدەبژارد.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە ئەم میوەیە لەسەر سفرەمان ببینرێت بە تایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا.

ئۆسيمین بووە باشترینی كاڵچیۆ
پێشت ئۆسيمین بووە باشترینی كاڵچیۆ
بە بەڵگەوە، شایستەی خانەنشینی بۆ فیدائییەكانی سەدام خەرج دەكرێت
دواتر بە بەڵگەوە، شایستەی خانەنشینی بۆ فیدائییەكانی سەدام خەرج دەكرێت
پەیوەندیدار