“عەشقی ئۆنلاین”… خانمێک دەکاتە قوربانی و ئەندامەکانی جەستەی دەدزرێت



تاوانێکی قێزەون کە لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە، بووە زەنگی ئاگادارکەرەوە بۆ ملیۆنان کەس کە بەدوای خۆشەویستیدا دەگەڕێن لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان “ئۆنلاین”، خۆشەویستی لەم رێگەیەوە خانمێکی مەکسیکی کردە قوربانی و دوای کوشتنی ئەندامەکانی جەستەشی  کەوتە دەست بازرگانانی جەستەی مرۆڤ و فرۆشرا.

 

ئەم ڕووداوە تاوانکارییە بەسەر بلانکا ئۆلیڤیا ئارێلانۆی مەکسیکی تەمەن ٥١ ساڵدا هات، کە لە وڵاتی پیرۆ عاشقی خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکی بوو، بە ناوی خوان پابلۆ ڤیلافۆرتێ، تەمەن ٣٧ ساڵ.

دوای چەند مانگێک کاتبەسەربردن بە ڕۆمانسیەتی ئۆنلاین، ئارێلانۆ بڕیاریدا بە فڕۆکە بچێتە لیما تا چاوی بەخۆشەویستەکەی بکەوێت.

 

لە ٧-١١-٢٠٢٢ ، ئەو خانمە بە خوشکەزاکەی خۆی بەناوی کارلا ئارێلانۆ وتووە کە “پرۆسەی خۆشەویستییەکەی بە باشی بەڕێوەدەچێت”، دوای ئەو ماوەیە ناوبراو پەیوەندی بەخێزانەکەیەوە نامێنێت و بێ سۆراغ دەمێنێت.

ڕۆژی ١٢ی هەمان مانگ، کارلای خوشکەزای لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە تویتێکدا نووسیویەتی: داوای پاڵپشتیتان دەکەم بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە و دۆزینەوەی یەکێک لە خۆشەویستترین و گرنگترین کەسەکانی ژیانم، ئۆلیڤیا ئارێلانۆ کە لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی تشرینی دووەم لە پیرۆ دیارنەماوە.

 

لە زنجیرەیەک پۆستدا کارلا ئاماژەی بەوەکردووە، پابلۆ ڤیلافۆرتێ پێی وتووە کە ئۆلیڤیا جیابووەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ مەکسیک، چونکە “نەیتوانیوە ئەو ژیانەی بۆ دابین بکات کە ئەو دەیەوێت”.

لە ١٠-١١-٢٠٢٢ دا دەسەڵاتدارانی وڵاتی پیرۆ، پەنجەیەکی دەستیان دۆزییەوە کە ئەڵقەیەکی زیویی لە پەنجەدابوو، دواتر پشتڕاستکرایەوە هی بلانکا ئۆلیڤیا ئارێلانۆیە.

 

لە ڕۆژانی دواتریشدا ئەندامەکانی دیکەی جەستەی ئەو خانمە کە فڕێدرابوونە ناو ئاو، دۆزرانەوە، بەڵام زۆرێک لە ئەندامەکانی ناوەوەی خانمە مەکسیکییەکە نادیار بوون، وا دیار بوو ئەندامەکانی ناوەوەی بەمەبەستی فرۆشتنی دەرهێنرابن.

 

بەپێی ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی، پاش ماوەیەکی کەم لە دیارنەمانی ئارێلانۆ، ڤیلافۆرتێی بەناو خۆشەویسیتی، ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە ناوبراو ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤێک دەبڕێت، لەوانە، پەنکریاس و مێشک.

لەمبارەیەوە، داواکاری گشتی پیرۆ، خوان پابلۆ ڤیلافۆرتێ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی مرۆڤ دەستگیر دەکات و پاش ئەوەی پۆلیس ماڵەکەی دەپشکنن، پەڵەی خوێنیان لە چەند ژوورێکدا دۆزیوەتەوە.

ئێران ئامانجی كۆكردنەوەی هێزە زۆرەكەی لە سنوورەكانی هەرێم ئاشكراكرد
پێشت ئێران ئامانجی كۆكردنەوەی هێزە زۆرەكەی لە سنوورەكانی هەرێم ئاشكراكرد
هیشتا هۆکارەکەی نهێنیە.. مەڕەکان بۆ بەشێوەی بازنەیی دەسووڕانەوە؟
دواتر هیشتا هۆکارەکەی نهێنیە.. مەڕەکان بۆ بەشێوەی بازنەیی دەسووڕانەوە؟