هیشتا هۆکارەکەی نهێنیە.. مەڕەکان بۆ بەشێوەی بازنەیی دەسووڕانەوە؟



لەم دواییانەدا دیمەنێکی سەیری ڕەوە مەڕێک لە باکووری چین، کە بەشێوەی بە بازنەی بێ وەستان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ دەسورانەوە لە سۆشیال میدیادا بابەتی گەرمی ڕۆژ بوو، سەرەڕای هەوڵی پسپۆڕان بۆ ڕوونکردنەوەی دیاردەیە، بەڵام هۆکارەکەی هێشتا هەر نهێنییە.

میدیاکانی چین ڤیدیۆیەکیان لە یەکێک کێڵگەکانی شاری باوتۆ، لە ناوچەی مەنگۆلیا (باکووری چین) بڵاوکردەوە، کە بە دەیان مەڕ بە شێوەیەکی بازنەیی ڕێکخراو دەسووڕانەوە، پسپۆڕانی ڤێرتنەری ئەو وڵاتە لە بەدواداچوونیان بۆیان دەرکەوتووە کە “مەڕەکان تەندروستییان باشە، بەڵام… هۆکاری ئەم ڕەفتارە سەیرە تا ئێستا بە نهێنی ماوەتەوە”.

 

ڕۆژنامەی “مێترۆ”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، خاوەنی کێڵگەی مەڕەکان – خاتوو میاو – ڕایگەیاندووە؛ جوڵەی بازنەیی مەڕەکان تەنها بە چەند مەڕێک دەستی پێکردووە، پێش ئەوەی باقی مەڕەکان تێکەڵی ئەم دیاردەیە بن.

 

هەرچەندە لە یەک کێڵگەی ئەو ناوچەیەدا ٣٤ خانی مەڕ هەیە، بەڵام تەنها مەڕەکانی ناو خانی ژمارە ١٣ بەم شێوەیە هەڵسوکەوت دەکەن.

 

مەڕەکان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بەردەوام بوون لەسەر ئەم ڕەفتارە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بزانرێت سەبارەت بەوەی کە ئەم مەڕانە چۆن خواردن یان خواردنەوەیان خواردووە لەو ماوەیەدا.

زۆر ڕوونکردنەوە بۆ ئەم دیمەنە نامۆیە هەبوو، کە پسپۆڕانی تووشی شۆک کرد، پێگەی “ScienceAlert” – ، ئاماژەی بەوەدا ڕەفتاری مەڕەکان دەکرێت بەهۆی چوونە ژوورەوەیانەوە بێت بۆ ناو خولگەی مردن، وەک ئەوەی هەندێک جار ئەم دیاردەیە لە مێروولەدا ڕوودەدات.

 

هاوکات ڕۆژنامەی “نیویۆرک پۆست”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە؛ خولانەوەی مەڕەکان ڕەنگە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکی بەکتریا بێت کە پێی دەوترێت “لیستیریۆس”، کە بە “نەخۆشی سووڕانەوە” ناسراوە.

 

نەخۆشی لیستێریۆس کاریگەری لەسەر لایەکی مێشکی ئاژەڵەکە دەبێت؛ کە دەبێتە هۆی مەیلی جوڵە بەرەو لای تووشبوو، کە هەندێک جار ئەم نەخۆشیە دەگاتە ئیفلیجی، لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەشدا، بەزۆری تەنها ڕێژەیەکی کەم لە مەڕەکان تووشی دەبن و ئەوان مەیلیان هەیە ڕەفتاری سووڕانەوە بەشیوەی بازنەیی پەیڕەو بکەن.

 

بەزۆری نەخۆشی لیستێریۆس لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئاژەڵە تووشبووەکان دەکوژێت، بۆیە ناتوانرێت ڕوون بکرێتەوە کە چۆن مەڕەکان لە چین بۆ ماوەیەکی تاڕادەیەک درێژ بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن بە شیوەی بازنەیی.

 

ئەندرۆ فیش، مامۆستای پزیشکی پسپۆڕ لەبەرهەمهێنانی ئاژەڵ لە زانکۆی مێلبۆرن لە ئوسترالیا، ڕەتیکردەوە؛ هۆکاری پشت ڕەفتاری ئەم مەڕانە ” لیستێریۆس ” بووبێت، هەروەها ڕوونیکردەوە کە هەوکردنی مێشک بەو نەخۆشیە تەنها 1-10%ی مەڕەکان دەگرێتەوە .

 

هاەروەها، مات بێڵ، مامۆستای بەشی کشتوکاڵ لە زانکۆی هارتپوری بەریتانی، باوەڕی بەوە نییە کە هەڵسوکەوتی مەڕەکان مەتەڵێکی قورس بێت، ئەو بە گۆڤاری “نیوز ویک”ی ڕاگەیاندووە، هەڵسوکەوتی مەڕەکان دەگەڕێتەوە بۆ مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە خانەکانیاندا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆگرتنی ئاژەڵەکان “دەتوانێت ببێتە هۆی بێزاربوونیان لە بوونی لە جێیەکی سنوورداردا، و ئەوانیش زوو زوو دەست دەکەن بە ڕۆیشتن بە بازنەیی، پاشان مەڕەکانی دیکەش پەیوەندییان پێوە دەکەن، چونکە ئاژەڵەکان وابەستەی ڕەفتاری یەکدین و شوێن یەکیتر دەکەون”.

 

“عەشقی ئۆنلاین”… خانمێک دەکاتە قوربانی و ئەندامەکانی جەستەی دەدزرێت
پێشت “عەشقی ئۆنلاین”… خانمێک دەکاتە قوربانی و ئەندامەکانی جەستەی دەدزرێت
پەروەردەی سۆران لە بارەی دەوامی سبەینێ بڕیاریدا
دواتر پەروەردەی سۆران لە بارەی دەوامی سبەینێ بڕیاریدا