ئۆسيمین بووە باشترینی كاڵچیۆ



ڤیكتۆر ئۆسیمین هێرشبەری ناپۆلی، خەڵاتی باشترینی یاریزانی لە ماوەی مانگی شوباتی 2023 وەرگرت، پاش ئەوەی لەگەڵ تیپەكەی باشووردا لە خولی ئیتاڵی ئاستێكی بەرزی خستەڕوو.

ماڵپەڕی “توتو میركاتۆ ویب”ی ئیتاڵی بڵاویكردەوە، ئۆسیمین خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی شوباتی ڕابردووی وەرگرت كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵییەوە دەبەخشرێت، پاش ئەوەی 5 گۆڵی لە 5 یاریی لە كاڵچیۆدا تۆماركرد.

ماڵپەڕەكە نوسیویەتی”هێرشبەرە نەیجیرییەكە بەسەر 3 یاریزانی تردا سەركەوت كە بریتین لە ئەنخێل دی ماریا ئەستێرەی یوڤانتۆس، ڕیكاردۆ ئۆرسۆلینی هێرشبەری پۆڵۆنیا، و مالك سیاو بەریگریكاری میلان”.

ئەمە دووەم جارە لەسەر یەك كە ئۆسیمین خەڵاتی باشترین یاریزان لە خولی ئیتاڵیادا بەدەستدەهێنێت.

ئۆسیمین وەرزێكی نایاب لەگەڵ ناپۆلی بەڕێدەكات، بەو پێیەی توانیویەتی تائێستا لە خولی ئیتاڵیادا 19 گۆڵ تۆماربكات و ببێتە یەكەمی ڕیزبەندی گۆڵكاران و بە جیاوازیی 5 گۆڵ لەپێش لاوتارۆ مارتینیزی هێرشبەری ئینتەر میلانە كە نزیكترین ڕكابەریەتی.

گەشتی ئاسمانی لەنێوان عیراق و وڵاتێكی ئەوروپایی دەستپێدەكات
پێشت گەشتی ئاسمانی لەنێوان عیراق و وڵاتێكی ئەوروپایی دەستپێدەكات
بۆچی خواردنی كولەكە زەردە سوننەتە؟
دواتر بۆچی خواردنی كولەكە زەردە سوننەتە؟
ەیوەندیدار