گەشتی ئاسمانی لەنێوان عیراق و وڵاتێكی ئەوروپایی دەستپێدەكات



دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق، ئاماژە بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران دەكات لە دانیشتنی ئاسایی دەیەمی بۆ سەرپشككردنی عیماد عەبدولڕەزاق ئەسەدی سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقی، سەبارەت بە دانوستان و واژۆكردنی پرۆژەی ڕێككەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی فنلەندا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عراقییەوە بڵاوكرایەوە”بڕیارەكەى ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەخشینی دەسەڵات بە سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی، پشتی بە ئەحكامەكانی ماددەی 80/ بەندی شەشەم لە دەستور بەستووە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقیش بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ پەرەپێدانی ڕەوشی فڕۆكەوانی لە وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەكاندایە بۆ كرانەوە و بەیەكگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەڕێی كردنەوەی ئاراستەی نوێ‌ بۆ گواستنەوەی نیشتمانی عیراقی، لەپێناو خزمەتكردن بە گەشتیاران”.

پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامەکان بەکارنەهێنن
پێشت پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامەکان بەکارنەهێنن
ئۆسيمین بووە باشترینی كاڵچیۆ
دواتر ئۆسيمین بووە باشترینی كاڵچیۆ
ەیوەندیدار