ڕۆژ، ڕۆژی ژنانە



8ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان چۆن سەری هەڵدا؟

هەر كە ناوی 8ی ئادار دەبیسترێت، لای هەمووان ئاشكرایە ڕۆژی ژنانە و تێیدا جەخت لە بەدەستهێنانی مافەكانیان دەكەنەوە.

ژنانی كورد، لە هەموو بەشەكانی كوردستان لە هەوڵ و تێكۆشانی بەدەستهێنانی مافەكانیاندان، تا ئێستاش ژنانێك هەن دەچەوسێندرێنەوە ئازار دەدرێن، دەكوژرێن، لە پێگەیان كەمدەكرێتەوە، هەوڵی وەستاندنی تێكۆشانەكانیان دەدرێت، بەڵام ژنان هەمیشە و بەبەردەوام دەرفەتەكان دەقۆزنەوە و سەركەوتنەكان دەچننەوە.

لە تەواوی دونیا 8ی ئادار بە چەندین چالاكی جیاواز پیرۆز دەكرێت، لە بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهان ئەم ڕۆژە پشووی فەرمیە و چالاكی گەورە سازدەكرێت، وەك ئازرباینجان و ئەفغانستان و كەمبۆدیا و چین و جۆرجیا و توركمانستان و ڕووسیا.

لە كوردستانیش هەندێك ئاهەنگ و بۆنە و كۆڕ و سیمناری تایبەت بە خانمان بەڕێوەدەچێت و خەڵاتیش بە بەشێك لە خانمان دەبەخشرێت.

لەڕووی بیروباوەڕەوە ئەم بۆنەیە زیاتر هاندانی خانمانە بۆ ئەوەی بوێرانە هەوڵبدەن و شان بەشانی پیاوان كاربكەن بەبێ بیركردنەوە لە جیاوازی ڕەگەزی تا ژیانێكی باشتر بەدەستبهێنێت.

كورتە مێژووی 8ی ئادار

مێژووی ئەم بۆنەیە بۆ ڕۆژی 8ی ئادار ساڵی 1857 دەگەڕێتەوە كە ژنانی كرێكاری پیشەسازیی جلوبەرگ لە شاری نیویۆرك بە مەبەستی باشتركردنی بارودۆخی كار و زیاتركردنی مووچەكایان خۆپێشاندانیان ئەنجام دا. لە ئەنجامدا پێكدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپێشاندەران ڕووی دا و، چەندین ژن بریندار و دەستەبەسەر كران. ئەم ڕووداوە بووە هۆی هۆشیاربوونەوەی زیاتری ژنان لە هەمبەر مافەكانیان و درێژەدان بە مانگرتن و داواكارییەكانیان لە ساڵانی دواتر. بۆیە قۆناغ بە قۆناغ ئەم ڕۆژە بووە هێمای مافخوازی و خەباتی ژنان بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان و دژایەتیی چەوساندنەوە و پەراوێزخستنی ژنان لە جیهانی پێشكەوتوو و پیشەسازیدا؛ هەرچەندە لە سەرەتادا زیاتر سیمایەكی سۆسیالیستی و چەپی پێوە دیار بوو. بۆ نموونە “كلارا زێتكین” (Clara Zetkin) (1857-1933)، ئەندامی حزبی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا و تیۆریسیەنی ماركسیستی ئەڵمانی و سەرنووسەری ڕۆژنامەی “یەكسانی” (Die Gleichheit)، لە ساڵی 1910 لە كۆنگرەی نێودەوڵەتیی سۆسیالیستەكان لە كۆپنهاگن بە بەشداریی زیاتر لە 100 ژن لە 17 دەوڵەتی جیهان، پێشنیازی ئەوەی كرد كە ڕۆژی 8ی ئادار ببێتە ڕۆژێكی جیهانی بۆ خەباتی ژنان لەسەر ئاستی هەموو جیهان و، ئەم پێشنیازە پەسند كرا.

هەرچەندە لە سەدەی بیستەم بە هۆی پێشكەوتنە جۆراوجۆرەكانی پیشەسازی لە جیهانی هاوچەرخ، دەرفەت بۆ بەشداریی ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵایەتی و سیاسی فەراهەم بوو، بەڵام لە سەردەمە جۆراوجۆرەكاندا تاوەكوو ئێستا ئەم ڕۆژە بەپێی گۆڕانكارییەكان و، هەروەها پرس و بابەتە گرنگەكانی ناوخۆییی دەوڵەتان و هەلومەرجی نیودەوڵەتی وەكوو جەنگ، جیاكاری، بێبەشبوون، سەرهەڵدانی نازیزم و فاشیزم، قەیرانی ئابووری و…، بۆتە سەكۆیەكی یەكگرتوویی و سیمایەكی ناڕەزایەتیدەڕبرینی ژنان لە هەمبەر ئەو ڕووداو و بارودۆخە نالەبارانە.

لە پاش جەنگی جیهانی و بە هۆی بەرفراوانبوونی بزووتنەوەكانی ژنان لە سەرتاسەری جیهان، بەتایبەتی لە دەیەی 60ی زایینی سەدەی ڕابردوو، لە ساڵی 1975دا ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو ساڵەی بە ساڵی نێودەوڵەتیی ژنان ڕاگەیاند. پاشان لە ساڵی 1977 ڕێكخراوی یۆنێسكۆ (UNESCO)ی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕۆژی 8ی مارسی وەكوو “ڕۆژی جیهانیی ژن” ناساند.

 

لە سلێمانی ٨ی ئادار پیرۆزکرا
پێشت لە سلێمانی ٨ی ئادار پیرۆزکرا
رووسیا ڕۆژهەڵاتی باخمووتی گرت
دواتر رووسیا ڕۆژهەڵاتی باخمووتی گرت
ەیوەندیدار