رووسیا ڕۆژهەڵاتی باخمووتی گرت



فڕانس پرێس: هێزە ئۆكراینییەكان دەستیان بە كشانەوە كرد

دامەزرێنەری گرووپی چەكداری ڤاگنەری ڕووسی یەڤگینی بریگۆژین ئەمڕۆ چوار شەممە گرتنی بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری باخمووتی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنێتسك لەئۆكراین ڕاگەیاند.

دامەزرێنەری گرووپی چەكداری ڤاگنەری ڕووسی یەڤگینی بریگۆژین لە تۆمارێكی دەنگیدا ئاشكرایكرد یەكە سەربازییەكانی كۆمپانیای سەربازی ڤاگنەری ڕووسی بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری باخمووتیان گرت.

ڕوونیشیكردەوە، هەموو شتێك لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری باخمووتكا لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ڤاگنەردایە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، 12 بۆ 20 سەربازی ئۆكراینی لە ماوەی شەڕەكانی چەند كاتژمێری ڕابردوودا كوژراون، لەوێ شەڕێكی زۆر قوورس ڕوویداوە.

ئاژانسی فڕانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەكی سووپای ئۆكراینەوە بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئۆكراین لە باخمووت بە گرووپی بچووك بچووك كشاونەتەوە.

سەربازێكی ئۆكراینی كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرابكرێت، دەڵێت شاری باخمووت دەكەوێتە دەستی ڕووسییەكان، یەكەكانی ئۆكراین بە گرووپی بچووك پاشەكشە دەكەن.

دەشڵێت: تاكە ڕێگای دەربازبوون ڕێگای شاری چاسیڤیارە، ئەویش ئامانجی تۆپخانەكانی ڕووسیایە.

دوای چەند كاتژمێرێك وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگی شوەیگۆ لە كۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەكانی ڕووسیادا باسی لە گرینگی گرتنی شاری باخمووت كرد، “ئەوە دەتوانێت پشتیوانی بۆ پێشڕەوی بەرەو قوڵایی ئۆكراین دابینبكات”.

دەشڵێت: باخمووت نێوەندێكی گرینگی بەرگری ئۆكراینە لە دۆنباس، ئێستا لە هەوڵی گرتنیداین.

باخمووت شارێكی ستراتیژیی هەڵكەوتووە لە باكووری خۆرهەڵاتی هەرێمی دۆنێتسكی ئۆكراین، تا ئێستا لە ژێر دەستی هێزەكانی ئۆكراینە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ڕووسیا ماوەیەكە گەمارۆ دراوە.

ڕۆژ، ڕۆژی ژنانە
پێشت ڕۆژ، ڕۆژی ژنانە
ژنانی ڕۆژهەڵات لەژێر گووشاردا بوون
دواتر ژنانی ڕۆژهەڵات لەژێر گووشاردا بوون
ەیوەندیدار