پەروەردەی سۆران لە بارەی دەوامی سبەینێ بڕیاریدا



پەروەردەی سۆران رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە لە سنوری پەروەردەکانی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان دەوام لەسەرجەم خوێندنگەکان ئاسایی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”بۆ سنووری هەر چوار پەروەردەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان بەیانی یەکشەممە ٢٧-ی ١١-ی ٢٠٢٢ لە گشت قوتابخانەکان دەوامی فەرمی دەبێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو بەهۆی باران بارینەوە لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئەمڕۆ شەممە کرایە پشووی فەرمی.

هیشتا هۆکارەکەی نهێنیە.. مەڕەکان بۆ بەشێوەی بازنەیی دەسووڕانەوە؟
پێشت هیشتا هۆکارەکەی نهێنیە.. مەڕەکان بۆ بەشێوەی بازنەیی دەسووڕانەوە؟
زلهێزەکان کەشوهەوا پشتگوێ دەخەن و خەرجی سەربازییان زیاد دەکەن
دواتر زلهێزەکان کەشوهەوا پشتگوێ دەخەن و خەرجی سەربازییان زیاد دەکەن