وەزارەتی دارایی لە بارەی دواکەوتنی مووچەوە روونکردنەوە دەدات



وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رپرس نییه‌ له‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی 68 فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی مووچه‌ی 68 فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، كه‌ پێشتر مووچه‌كانیان له‌ سه‌ر داهاتی كه‌په‌ك خه‌رج ده‌كرا بڵاوكرده‌وه‌.

وەزارەتەکە لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە:”تا ئێستا نوسراوەکەیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نەگەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و ئابووری تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت، لەبەر ئەو هۆکارە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لەوەزارەتی دارایی و ئابوری بەرپرسیار نییە لە دواکەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە.

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
پێشت یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
وەزیری دارایی: هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێوەوڵەتی دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی دارایی و بانکی
دواتر وەزیری دارایی: هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێوەوڵەتی دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی دارایی و بانکی
ەیوەندیدار