بۆ بەشەخۆراكی ڕەمەزان 4 ماددە زیادكران



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز 4 ماددەی خۆراكی زیاد بكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 7ی ئادار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و لە ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیراندا هاتووە، بڕیار دراوە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ڕێژەی 25% پارەی یەكەكانی نیشتەجێبوون كەم بكرێتەوە و تەنها 75%ی نرخەكەی بدەن، كە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنەوە دروست دەكرێن.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریشی داوە، بۆ بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان بڕی (نیوكیلۆ ئاردی گەنمەشامی “نیشاستە” و یەك كیلۆ شعریە و 5 كیلۆگرام ئاردی سفر و یەك تەبەق هێلكە) بۆ هەر خێزانێك زیاد بكرێت.

جەحتیشی كردۆتەوە، زیادكردنی ئەو بەشەخۆراكە وەك پاڵپشتییە بۆ هاووڵاتیان و كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی بازاڕ و پشت دەبەستێت بە تەرخانكراوی دارایی لەسەر بودجەی ئەمساڵ.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، ئەو ماددە زیادكراوانە دەخرێنە سەر ماددەكانی دیكە، كە بریتین لە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان).

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بارزگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دەكەن.

“گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەو بڕیارە نوێیەی عێراق دەبێتە ڕیبا”
پێشت “گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەو بڕیارە نوێیەی عێراق دەبێتە ڕیبا”
نرخی نەوتی سپی ماڵان هەرزان بوو
دواتر نرخی نەوتی سپی ماڵان هەرزان بوو
ەیوەندیدار