“گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەو بڕیارە نوێیەی عێراق دەبێتە ڕیبا”



پسپۆڕێكی زانستە شەرعییەكان و لێكۆڵەر لە زانستی ڕیبا (سوود) ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەو بڕیارە نوێیە دراوە دروست نییە و دەبێتە ڕیبا.

دانا وەرتی، پسپۆڕی بواری زانستە شەرعییەكان و لێكۆڵەر لە زانستی ڕیبا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “گۆڕینەوەی دینار بە دۆلار لە فڕۆکەخانەی ھەولێر و بەغدا وەکو دەڵێن دەبێت بچیت لە لقی یەکێڪ لە بانکەکان پارەکەت بە دینار تەسلیم بکەیت و دوای ٢٤ کاتژمێر بەلای کەمەوە دەچیتە فڕۆکەخانە پارەکەت بە دۆلار وەردەگریتەوە دروست نیە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێدانی دۆلار بە هاووڵاتیان بەو جۆرە بێت، دەبێتە ڕیبا، چونکە گۆڕینەوەی دینار بە دۆلار دەبێت دەست بەدەست بێت و لە یەك كاتدا بێت پێش ئەوەی ھەر دوولا لەیەکتر جیاببنەوە (واتە ئەو كەسەی دینارەكەی پێیە و ئەو كەسەی دۆلارەكەی پێیە).

ڕووونیشی كردۆتەوە، پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی، “ما كان یدًا بید فلا بأس به وما كان نسیئە فهو ربا” لە صەحیحی مسلم بە ژمارە (2883) هاتووە.

دەشڵێت: “واتای فەرموودەكە ئەوەیە، كە ئەوەی دەست بە دەستە ئاساییە، ئەوەی دوائەخرێ دەبێتە ڕیبا وەکو فرۆشتنی دۆلار یان زیو یاخود زێڕ، کە پارەکە دوابخرێ و ئامادەنەبێ”.

مەلا بەختیار: بەرەی كوردستانی وڵاتەكەی تاڵان كرد
پێشت مەلا بەختیار: بەرەی كوردستانی وڵاتەكەی تاڵان كرد
بۆ بەشەخۆراكی ڕەمەزان 4 ماددە زیادكران
دواتر بۆ بەشەخۆراكی ڕەمەزان 4 ماددە زیادكران
ەیوەندیدار