نرخی نەوتی سپی ماڵان هەرزان بوو


بەهۆی كەمبوونەوەی سەرما و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی، نرخی نەوتی سپی ماڵان هەرزان دەبێت.

لەسەرەتای پاییزی ئەمساڵ و لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی سەرما نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە نزیكەی 300 هەزار دینار، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لە ناوچە شاخاوییەكان نرخەكەی بۆ 250 هەزار دینار دابەزی.

ڕزگاری نەوت فرۆش بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا، كە كەشوهەوا ئاسایی بۆتەوە و سەرما بەرەو كۆتایی دەچێت هاووڵاتیان خواستیان بۆ كڕینی نەوت نەماوە و بەهۆیەوە نرخی نەوت زۆر دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەرمیلێك نەوتی بەغدا بە 200 هەزار دینارە و بەرمیلێك نەوتی بێجی دابەزیوە بۆ 175 هەزار دینار.

وتیشی، “ئەگەر حكومەت پەلە بكات لە پێدانی نەوت بە هاووڵاتیان لەناو شارەكان، ئەوا نرخی نەت زیاتر دادەبەزێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی نەوتی سپی 50 دینار دابەزی و گازوایل و غازیش 25 دینار لە نرخەكانیان دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەریان گرانبوون لە نرخەكانیاندا ڕوویدا.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، ئێستا نرخی لیترێك نەوتی سپی 1000 دینارە و لیترێك گاز 975 دینارە و غاز 650 دینارە.

بۆ بەشەخۆراكی ڕەمەزان 4 ماددە زیادكران
پێشت بۆ بەشەخۆراكی ڕەمەزان 4 ماددە زیادكران
هۆشیار زێباری: شەڕی ناوخۆ ئەزموون كراوە و یەكێتی و پارتی لەگەڵیدانین و ڕووناداتەوە
دواتر هۆشیار زێباری: شەڕی ناوخۆ ئەزموون كراوە و یەكێتی و پارتی لەگەڵیدانین و ڕووناداتەوە
پەیوەندیدار