مەلا بەختیار: بەرەی كوردستانی وڵاتەكەی تاڵان كرد



ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕاپەڕین بەرەی كوردستانی هەڵەی زۆری كرد یەكێك لەهەڵەكان سنوورەكانی كردەوە بۆ تاڵانی، لەلایەك تاڵانی دەكرا، تاڵانیەكەش گومرگ دەكرا، پارەكەشی دابەشی سەر حزبەكانی بەرەی كوردستانی دەكرا، واتە دووجار تاڵانی دەكرا ئەمەش گورزێكی خراپ بوو لەهەستی نیشتیمانی، كە مانای چیە بەرەی كوردستانی وڵاتەكە تاڵان دەكات.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی ڕایگەیاند، لەگەڵ پارتی خوێندنەوەمان جیاوازە بۆ مێژوو و ڕاپەڕین، چونكە یەكێتی وەك ئەڵتەرناتیڤ دامەزراوە نەوەك هێزێكی دووبارە، ڕاپۆرتی مام جەلال لەساڵی ١٩٨١ ئاماژە بە جۆش و خرۆشدانی هاووڵاتیان دەكات بۆ ڕاپەڕین، دواجاریش بەرەی كوردستانی بڕیاری لە ئەنجامدانی ڕاپەڕین دا.

دەشڵێت، بەداخەوە لەڕاپەڕیندا نەمانتوانی حاڵەتی ئەوكاتی شۆڕشگێڕانە بگۆڕین بۆ حاڵەتێكی دەستووری ڕاستەقینە، بەڵكو دوای ڕاپەڕین بەرەی كوردستانی هەڵەی زۆری كرد، یەكێك لەهەڵەكان سنوورەكانی كردەوە بۆ تاڵانی، لەلایەك تاڵانی دەكرا، تاڵانیەكەش گومرگ دەكرا، پارەكەشی دابەشی سەر حزبەكانی بەرەی كوردستانی دەكرا، واتە دووجار تاڵانی دەكرا ئەمەش گورزێكی خراپ بوو لەهەستی نیشتیمانی، كە مانای چیە بەرەی كوردستانی وڵاتەكە تاڵان دەكات.

باسی لەوەشكرد، ئێستا كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی زۆر زیاترە لەو كێشانەی ١٩٩٣ و ١٩٩٤ كە شەڕی ناوخۆی لەسەر كرا، بەڵام ئێستا شەڕ ناكەین، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بێ ئەزموونی هەردوولا لەو كات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نەتەوەی كورد زۆر كەم سوود لەهەڵەكانی ڕابردووی وەردەگرێت، ئەمەش هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ باكگڕاوندی سیاسی و مەعریفی و گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی و دیموكراسی ئێمە، كە پێی نەگەیشتووین، بەڵكو تائێستا لەقوناغی ڕاگوزەرین.

“شاندی هەریم پرس و ڕایان بە پەرلەمانتارانی كورد نەكردووە لە بەغدا”
پێشت “شاندی هەریم پرس و ڕایان بە پەرلەمانتارانی كورد نەكردووە لە بەغدا”
“گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەو بڕیارە نوێیەی عێراق دەبێتە ڕیبا”
دواتر “گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەو بڕیارە نوێیەی عێراق دەبێتە ڕیبا”
ەیوەندیدار