“شاندی هەریم پرس و ڕایان بە پەرلەمانتارانی كورد نەكردووە لە بەغدا”


ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، شاندی حكومەتی هەرێم كە سەردانی بەغداى كردووە، هیچ پرس و ڕاى بە پەرلەمانتارانی كورد نەكردووە.

جەمال كۆچەر، پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”شاندی هەرێم كە لەم ماوەیەی دواییدا سەردانی بەغدایان كرد، نەهاتوونەتە لای پەرلەمانتارانی كورد، تا پرس و ڕایان لەگەڵدا ئاڵوگۆڕ بكەن، سەبارەت بەو بابەتانەی پەیوەندییان بە هەریمی كوردستان بە گشتی و پشكی هەرێم لە بودجەی 2023 بە تایبەتی، هەیە”.

بە وتەی جەمال كۆچەر:”ئەوان هیچ زانیارییەكیان لەبارەی وردەكاریی گفتووگۆكانی نێوان شاندی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ نییە، ناشزانن شاندی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا لەسەر چی ڕێككەوتوون و زانیارییان نییە سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2023ی عیراق كە وابڕیارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بەم نزیكانە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە، ڕەتیشیكردەوە لە دوور و نزیكەوە چاویان بەو شاندەی هەرێمی كوردستان كەوتبێت كە سەردانی بەغدای كردووە.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، لە بودجەی 2023ی عیراق، پشكی هەرێمی كوردستان بە 12.67% دیاریی كراوە.

خەڵك، زانیاری لەبارەی گەیشتنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات
پێشت خەڵك، زانیاری لەبارەی گەیشتنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات
مەلا بەختیار: بەرەی كوردستانی وڵاتەكەی تاڵان كرد
دواتر مەلا بەختیار: بەرەی كوردستانی وڵاتەكەی تاڵان كرد
پەیوەندیدار