خەڵك، زانیاری لەبارەی گەیشتنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا، زانیاریی لەبارەی گەیشتنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.

نەرمین مەعروف، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ میكانیزمێكی نوێیان بۆ ڕەوانەكردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دۆزیوەتەوە كە لەڕێی بانكی بازرگانی عیراقی (تی بی ئای)وە دەبێت”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە:”وابڕیارە بانكەكە 400 ملیار دینارەكە بە قەرز بداتە حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا ئەو كاتەی بودجە پەسەند دەكرێت و پاشان هەرێم لەڕێی پشكی خۆیەوە لە بودجەدا ئەو قەرزە بۆ بانكەكە دەگێڕێتەوە”.

لەم ماوەیەی دواییدا، لەڕێی بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، تەواوی ئەو بڕیارانە هەڵوەشێنرانەوە كە لێوەی حكومەتی فیدراڵ مانگانە پارەی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرد، بڕیارەكانیش لەلایەن دادگاكەوە بە پێشێلكردنی یاساكان و دەستور لێكدانەوەی بۆكرا.

 

عیراق بۆ قۆناغی داهاتووی جامی ئاسیا سەركەوت
پێشت عیراق بۆ قۆناغی داهاتووی جامی ئاسیا سەركەوت
“شاندی هەریم پرس و ڕایان بە پەرلەمانتارانی كورد نەكردووە لە بەغدا”
دواتر “شاندی هەریم پرس و ڕایان بە پەرلەمانتارانی كورد نەكردووە لە بەغدا”
ەیوەندیدار