هۆشیار زێباری: شەڕی ناوخۆ ئەزموون كراوە و یەكێتی و پارتی لەگەڵیدانین و ڕووناداتەوە



ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، هەموو ڕێگاكان لەسەر ناكۆكی نێوانمان تاقیكردۆتەوە، بەڵام جگە لە دانیشتن و گفتووگۆ هیچ ڕێگایەكی تر لەبەردەمماندا نیە و دەشڵێت: “سەرۆكی هەرێم پێویستە ناوەڕاستی ئەم مانگە كاتێك دیاری بكات لەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت”.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی لەمیانی بەشداریكردن لە پانێڵی تایبەت بە”هەستی نیشتیمانی لای گەنجان” ڕایگەیاند؛ ڕاستە كێشە هەیە، بەڵام كێشه ئەمنیەكان و دارایی و حوكمڕانی قابیلی چارەسەرن، ئەویش پێویستە دابنیشین و گفتووگۆ بكەین، تێگەیشتەكانیش لەسەر هەندێ بنەما دەبێت.

دەشڵێت، دوای كۆنگرەی پارتی ئێمە دەستپێشخەریمان كردووە بۆ چارەسەری كێشەكان، تەنانەت ئەگەر لایەنی سێیەمیش هەبێت لەنێوانمان، چونكە شەڕی ناوخۆ ئەزموونكراوە و یەكێتی و پارتی لەگەڵدانین و ڕووناداتەوە، لێكدابڕان و پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ یەكتریش تاقیكراوەتەوە لەبەر ئەوە جگە لەگفتووگۆ ڕێگایەكی تر لەبەردەممان نیە، ئەگەر هاوبەشبین لەحوكمڕانی و بەڕێوەبردن دەبێ هاوبەش بین لەبەرپرسیارەتیش، نابێت هاوبەش بیت و ئۆپۆزسیۆنیش بیت.

هۆشیاری زێباری ئاماژەی بۆئەوەشكرد، پێویستە نەوەی ئێستا پەروەردە بكرێت و هەستی نیشتیمانی لابەهێز بكرێت، ئەمەش پێویستی بە كاری هەموو لایەكە، چونكە نەبوونی ئەو هەستە بەغداد پێی خۆشە تاوەكو قەوارەی هەرێم لاوازە، ئێمەش دەزانین كێشە هەیە.

لەبارەی هەڵبژاردنەكانیش ئاماژەی بۆئەوەكرد، هەڵبژاردن پرسێكە داواكاری هەموومان و دۆستەكانیشمانە بۆ ئەوەی شەرعیەت بەدام و دەزگاكانی خۆمان بدەینەوە، ئێستاش سەرۆكی هەرێم پێویستە ناوەڕاستی ئەم مانگە كاتێك دیاری بكات لەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت، لەبەر ئەوە ئومێد دەكەین لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنەكان، چونكە كات لەبەردەممان كەمە، هەموو لایەكیشمان ڕێز لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان بگرین.

سەبارەت بە پێكهاتەكان وتی، “باشترە وازیان لێبێنین ئەوان خۆیان بڕیار بدەن لەسەر كورسیەكانی خۆیان”.

نرخی نەوتی سپی ماڵان هەرزان بوو
پێشت نرخی نەوتی سپی ماڵان هەرزان بوو
ڕووسیا ژمارەی ژنانی بەشداربوو لە جەنگی ئۆكراینادا ئاشكرا دەكات
دواتر ڕووسیا ژمارەی ژنانی بەشداربوو لە جەنگی ئۆكراینادا ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار