ئەمریكا: ڕووسیا ناشكێت



سۆكت ڕیتەر، ئەفسەری خانەنشینی هەواڵگری سەر بە مارێنزی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا لەبواری پیشەسازییە سەربازییەكاندا زۆر دواكەوتووە لە ڕووسیا، بۆیە قسەكردن لەسەر دۆڕاندن و شكستی  ڕووسیا دوورە لە ڕاستییەوە.

ڕیتەر، لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی “Judging Freedom” لەسەر یوتیوب ڕایگەیاند، ڕووسیا ڕۆژ و شەو چەك و تەقەمەنی بەرهەم دەهێنێت، بۆیە لەو ڕووەوە كێشەی نییە، بەپێچەوانەی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ).

بە وتەی ئەو ئەفسەرە خانەنشینە ئەمریكاییە:”لەئێستادا دەپرسم: چۆن پیشەسازی سەربازی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت ؟ ئێمە بە درێژایی 24 كاتژمێر چەك دروست دەكەین؟ ئایا كارگەی نوێ‌ پەرەپێدەدەین؟ … بە دڵنیاییەوە نەخێر”.

ڕیتەر ڕەخنەی لە لێدوانە ئەمریكاییەكان گرت كە باس لە توانای واشنتن دەكەن سەبارەت بە شكستهێنانی ستراتیژی بە ڕووسیا و لەو بارەیەوە وتی، ویلایەتە یەكگرتووەكان لە هەمان كاتدا سورە لەسەر ئەوەی كە دەتوانێت سەركەوتنێكی ستراتیژی بەسەر مۆسكۆدا بەدیبهێنێت، ئەمەش ناكرێت.

 

 

مەسرور بارزانی داوا لە تیمی یەكێتی دەكات بگەڕێنەوە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران
پێشت مەسرور بارزانی داوا لە تیمی یەكێتی دەكات بگەڕێنەوە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران
دەیان عیراقی لە توركیا گێڕدرانەوە بۆ وڵات
دواتر دەیان عیراقی لە توركیا گێڕدرانەوە بۆ وڵات
پەیوەندیدار