سێ كەس لەسێدارە دران



سێ بەندكراوی خەڵكی شاری كویەشت لە پارێزگای خوڕەم‌ئاوا كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیداری بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، سزاكەیان جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، سزای سێدارەی سێ بەندكراو كە تاكوو ئێستا ناسنامەی دوو كەسیان بە ناوەكانی ئایەت عەلیاری و سوهراب سووری ئاشكرا بووە، لە بەندیخانەی ناوەندیی حكوومەت لە شاری خوڕەم‌ئاوا جێبەجێ كرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو سێ بەندكراوە خەڵكی شاری كویەشت لە پارێزگای خوڕەم‌ئاوان كە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیداری بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر كراون و دواتر لە دۆسیەیەكی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزاكەیان، بۆ ژووری تاكەكەسیی بەندیخانەی ناوەندیی حكوومەت لە شاری خوڕەم‌ئاوا گواستراونەتەوە.

تاكوو كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو سێ بەندكراوە لە میدیاكانی حكوومەتی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنە فەڕمییەكانی دەزگای دادوەریی بڵاو نەكراوەتەوە.

لەچاكسازی ژنان لە هەولێر هەوڵی هەڵهاتن درا
پێشت لەچاكسازی ژنان لە هەولێر هەوڵی هەڵهاتن درا
بۆچی نرخی دۆلار دانابەزێت؟
دواتر بۆچی نرخی دۆلار دانابەزێت؟
ەیوەندیدار