بۆچی نرخی دۆلار دانابەزێت؟



 

سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام نرخی دۆلار دانەبەزی و بەرز بووەوە، خاوەنی یەكێك لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو هۆكارەكەی ڕووندەكاتەوە.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 172,821,581 دۆلاری خستە بازاڕەوە، نرخی 100 دۆلار 157 هەزار و 250 دینارە.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو بڕە دۆلارەی بانكی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە بۆدووكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو نییە، بەڵكو زیاتر بازرگانەكان وەریدەگرن و دەبێتەوە بە حەواڵە و دەڕواتە دەرەوە، بۆیە كەمی دۆلاری نەختینەیی لە بازاڕدا دروست دەبێت و خواستی خەڵك پڕ ناكاتەوە.

وتیشی، بەهۆی كەمی دۆلاری نەختینە لە بازاڕدا نرخی دۆلار هەتا دێت بەرزدەبێتەوە، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار 157 هەزار دینارە.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد، هەنگاوەكانی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا تەنها قسەن، هەتا بانكی ناوەندی نوسراوی فەڕمی دەرنەكات، دۆلار دانابەزێت.

‎ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 172,821,581 دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو ڕێژەیەش 62,100,000 ی بۆ نەختینەیە و 110,721,581 بۆ حەواڵەیە.

نرخی دۆلار بەرمبەر بە دیناری عێراقی لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە ناجێگیرە و لە هەڵكشان و داكشانی بەردەوامدایە، حكومەتی عێراقیش بۆ جێگیركردنی نرخەكەی چەندین ڕێوشوێنی گرتووتەبەر، بەڵام هەتا ئێستا نەیتوانیوە نرخەكە كۆنتڕۆڵ بكات.

سێ كەس لەسێدارە دران
پێشت سێ كەس لەسێدارە دران
ترسی ئەمریكا لەتەكنەلۆژیای چین پەرەدەستێنێت
دواتر ترسی ئەمریكا لەتەكنەلۆژیای چین پەرەدەستێنێت
ەیوەندیدار