لەچاكسازی ژنان لە هەولێر هەوڵی هەڵهاتن درا



زیندانییەكی سووریایی توانیویەتی هەڵبێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەك زیندانی لە چاكسازی ژنان و نەوجەوانانی هەولێر ھەوڵی ھەڵاتنیان دا و یەكێك لەو زیندانیانە توانیویەتی شورەی زیندانییەكەی ببەزێنێت و هەڵبێت.

وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان، ئاریان ئەحمەد ڕایگەیاند”بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەش زیندانیی چاكسازی ژنان و نەوجەوانانی ھەولێر ھەوڵی ھەڵاتنیانداوە و یەكێك لەوانە چووەتە دەرەوە و هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكیان دەست پێ كردووە بۆ دەستگیركردنەوەی زیندانییە هەڵاتووەكە”.

ئاریان ئەحمەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەش زیندانیی چاكسازی ژنان و نەوجەوانانی ھەولێر ھەوڵی ھەڵاتنیانداوە و چوار لەوانە نەیانتوانیوە شورەی حەوشەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ببەزێنن و دەستگیركراونەتەوە”.

ئاریان ئەحمەد دەشڵێت: “دوو لە زیندانییەكان توانیویانە شورەی حەوشەی زیندانەكە ببەزێنن و یەكێكیان دوای ھەڵاتنی دەستگیركراوەتەوە و یەكێكی دیكەش تا ئێستا دەستگیر نەكراوەتەوە و ھێزە ئەمنییەكان بەدوایدا دەگەڕێن”.

لەبارەی زیندانیكراوە هەڵاتووەكەش، ناوبراو دەڵێت: “ئەو زیندانییەی توانیویەتی هەڵبێت، پەنابەرێكی سووریاییە و لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان بەچڕی خەریكی بەدواداگەڕانن و بە دڵنیایییەوە لەماوەیەكی كورتدا دەستگیر دەكرێتەوە”.

شارەوانی سلێمانی كارو چالاكیەكانی بڵاودەكاتەوە
پێشت شارەوانی سلێمانی كارو چالاكیەكانی بڵاودەكاتەوە
سێ كەس لەسێدارە دران
دواتر سێ كەس لەسێدارە دران
ەیوەندیدار