چین؛ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەكییەكان بودجەی سەربازیی بەخێرایی زیاد دەكات



كۆماری چینی میللی خەرجی سەربازیی وڵاتەكە بەخێرایی زیاد دەكات و هۆشداریشیدا دژی پەرەسەندنی هەڕەشە دەرەكییەكان بۆ سەر وڵاتەكەی ، كە لە ئێستادا دووەم گەورەترین بودجەی سەربازیی هەیە لە جیهاندا.

كۆماری چینی میللی لەمساڵدا 1.55 ملیار یەن، كە دەكاتە “225 ملیار دۆلار” بۆ خەرجی سەربازیی دابین دەكات، ئەمەش لە ساڵی 2019 ەوە بە ڕێژەی لە سەدا 7.2 زیادیكردووە، لە ساڵی ڕابردوودا بە فەڕمی لە سەدا 7.1 زیادیكرد، زیادكردنەكە بەخێراترین زیادبوونی ڕێژەی خەرجییە سەربازییەكان دادەنرێت لە ساڵی 2019 ەوە تائێستا.

هاوكات لی كیكیانگ، سەرۆك وەزیری چین بە شاندەكانی كۆنگرێسی نیشتیمانی گەلی ڕاگەیاندووە، كە هەوڵە دەرەكییەكان بۆ سەركوتكردن و كۆنتڕۆڵكردنی چین لە پەرەسەندندان، بۆیە هێزە چەكدارەكان دەبێت مەشقە سەربازییەكانیان چڕتر بكەنەوە و ئامادەییان لە سەرانسەری وڵاتەكەدا زیاتر بكەن .

ڕاشیگەیاندووە، سوپا دەبێت وزەیەكی زیاتر تەرخان بكات بۆ مەشقكردن بەپێی هەلومەرجەكانی شەڕ، هەروەها كارە سەربازییەكان لە سەرجەم ئاڕاستە و ڕووەكانەوە پتەوتر بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە ، زیادكردنی بودجەی سەربازیی چین كە دووەم گەورەترین بودجەی سەربازیی هەیە لە جیهاندا، لە كاتێكدایە كە پەكین ئامانجی گەشەی ئابووری وڵاتەكەی لەم ساڵدا بۆ نزیكەی لە سەدا پێنج ڕاگەیاند.

 

بۆچی ڕۆنی بزووێنەری ئۆتۆمبێل كەم دەكات؟
پێشت بۆچی ڕۆنی بزووێنەری ئۆتۆمبێل كەم دەكات؟
شەقامێكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت
دواتر شەقامێكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت
ەیوەندیدار