شەقامێكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەبەر پەڕاندنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفراز لەئەمڕۆوە جووتسایدی گەزنە لە شاری هەولێر دادەخرێت و تاوەكو چەند ڕۆژێك دەخایەنێت.

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاییان و شۆوفێران ئاگادار دەكەینەوە، كە لەئەمڕۆ یەك شەممەوە جووتسایدی گەزنە دادەخرێت و لادانی كاتی، كە هاوڕێك لەگەڵ شەقامەكە دروستكراوە، دەبێتە ڕێگای بەدیل.

ڕاشیگەیاندووە، هۆكاری داخستنەكە لەبەر پەڕاندنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفرازە لەو شوێنەدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ماوەی داخستنی شەقامەكە بۆ چەند ڕۆژێك دەبێت.

چین؛ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەكییەكان بودجەی سەربازیی بەخێرایی زیاد دەكات
پێشت چین؛ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەكییەكان بودجەی سەربازیی بەخێرایی زیاد دەكات
گرنگترین سودە تەندروستییەكانی گەڵا مێو
دواتر گرنگترین سودە تەندروستییەكانی گەڵا مێو
پەیوەندیدار