بۆچی ڕۆنی بزووێنەری ئۆتۆمبێل كەم دەكات؟



گرنگترین ئەو هۆكارانەی وادەكەن ڕۆنی ناو بزووێنەری ئۆتۆمبێل كەم بكات ئەمانەن:

1- ڕۆنی بزووێنەری ئۆتۆمبێل دەکەوێتە ژێر گەرمی و پەستانەوە، کە وردە وردە زۆرێک لە تایبەتمەندیەکانی لەدەست دەدات و کەمتر چەسپاو و کارا دەبێت.
2- کەموکوڕی لە ڤاڵڤ و ئەڵقەی پستۆن هەیە، بۆیە دەبێت پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و دانانی دروستیان.
3- ڕۆشتن بۆ مەودای دوور بە ئۆتۆمبێل، بەبێ دابینکردنی ڕۆن بۆ بزووێنەر.
4- کەموکوڕییەک لە یەکێک لە بەشەکانی بزووێنەر، کە لە ئەنجامدا ڕۆن دزە دەکات.
5- تێکچوونی (ڕینگ)ەكان ڕێگە بە ڕۆنەکە دەدات بپەڕێتەوە بۆ ژوورەکانی سووتاندن و تێکەڵ بە سووتەمەنیەکە دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرچوونی دووکەڵ.

نیشانەکانی کەمی ڕۆنی بزووێنەر لەناو ئۆتۆمبێلدا:
1- ڕووناککردنەوەی گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی ڕۆن لە داشبۆردی ئۆتۆمبێل.
2- بیستنی دەنگ لە بزووێنەرەوە، بەهۆی نەبوونی ڕۆن و لەدەستدانی چەسپاوی و تایبەتمەندییەکانی.
3- ڕەنگی ڕۆنەکە ڕەشی کاڵ دەبێت، لەئەنجامی سووتانی و پڕبوونی لە پیسی.
4- دووکەڵی سپی لە ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلەوە دێتە دەرەوە.
5- زۆر گەرمبوونی بزووێنەر.

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دواخرا
پێشت جارێکی دیکە کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دواخرا
چین؛ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەكییەكان بودجەی سەربازیی بەخێرایی زیاد دەكات
دواتر چین؛ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەكییەكان بودجەی سەربازیی بەخێرایی زیاد دەكات
ەیوەندیدار