گرنگترین سودە تەندروستییەكانی گەڵا مێو



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، گەڵا مێو سودێكی زۆری تەندروستی هەیە، بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردن وەك هەوكردنی جومگەكان و لەوزەتێن چونكە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ و ماددە دژە ئۆكسانەكانی دیكە.

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، گەڵا مێو ڕۆڵی هەیە لە پێكهاتنی ماددەی كۆلاجین، كە گرنگە لە پارستنی پێست و دەم و چاو و هێشتنەوەی گەشی و گەنجی ڕوخسار.

سوودە تەندروستیەكانی گەڵا مێو:
۱ ــــ كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردن وەك هەوكردنی جومگەكان و لەوزەتێن چونكە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ و ماددە دژە ئۆكسانەكانی تر .
۲ ــــ باشتر كاركرنی كۆئەندامی هەرس و زیاتر هەڵمژینی پێكهاتووەكانی ناو خۆراك و كەمكردنەوەی نەخۆشیەكانی گەددە و ڕیخۆڵەكان.
۳ ــــ یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێن دا لە ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.
٤ ــــ بەهێزكردنی ئێسقان و ددانەكان چونكە دەوڵەمەندە بە كالسێوم .
٥ ــــ بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و یارمەتی خۆپارستن دەدات لە هەندێ جۆری شێرپەنجە .
٦ ــــ ڕێگری كردن لە سەوەفان و نەخۆشیەكانی تری جومگەكانی لەش چونكە بڕێكی زۆر مەنگەنیزی تێدایە .
۷ ــــ ڕێگری كردن و چارەسەری كەم خوینی چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن.
۸ ــــ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە قەبزی و دەرئەنجامەكانی.
۹ ــــ پاراستنی دڵ لە نەخۆشی بە هۆی بوونی بڕێكی زۆر لە ماددەی پۆتاسیۆم .
۱۰ ــــ كەم كردنەوەی تەشنووجی ماسولكەكان چونكە دەوڵەمەندە بە مەگنسێوم.
۱۱ ـــ ڕۆڵی هەیە لە پێكهاتنی ماددەی كۆلاجین كە گرنگە لە پارستنی پێست و دەم و چاو و هێشتنەوەی گەشی و گەنجی ڕوخسار.
۱۲ ــــ بەهێزكردنی توانای بینین و پاراستنی تەندروستی چاو.

شەقامێكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت
پێشت شەقامێكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت
بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەوامی پەروەردە لە پارێزگایەك ڕاگیرا
دواتر بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەوامی پەروەردە لە پارێزگایەك ڕاگیرا
ەیوەندیدار