ڕۆژنامەیەكی ئەمریکی: واشنتۆن ڕێگری لە هاوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا دەكات



ڕۆژنامەی ئەمریکی تایبەت بە کاروباری ئابووری ئاشکرای دەكات، ئەمریکا بە یەكسانی و دادپەروەری مامەڵە لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا ناكات لە کاتێکدا ئاسانکاری بۆ ئەو هاوكاریانە دەکات، کە پێشکەشی تورکیا كراوە، بەڵام بە ئەنقەست ڕێگری لە یارمەتی و بەخشینەکان دەکات، کە پێشکەش بە گەلی سوریا دەکرێت بەهۆی ئەو سزایانەی کە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی (ماركت ووتش) چالاکوانان و گرووپە فریاگوزاریەکان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە کێشەیەکی زۆریان لە گەیاندنی پارەی هاوکارییەكان بۆ سوریا هەیە، لەکاتێکدا فاکتەری کات زۆر گرنگە بۆ ڕزگارکردنی قوربانییەکان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پارەیەی کە لەلایەن خەڵکی ئاسایی خەڵکی سوریاوە بەخشراوە بە قوربانیانی بوومەلەرزەکە ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە بۆتەوە بەهۆی سیستەمی سزاکانی ئەمریکاوە، لە کاتێکدا بەخشەرەکان دەبێت زانیاری تەواو لەسەر مەبەستی ناردنی پارە بۆ سوریا پێشکەش بکەن.

كسیس تشیونگ، وەك بەخشەرێك ڕایگەیاندووە، هەست بە توڕەیی دەكەن، چونكە ئەمریكا بە یەكسانی مامەڵە لەگەڵ قوربانیان ناكات و ئەوەش بەشێکی زۆر لە متمانە و ئیدیعای خۆی دەخاتە ژێر پرسیارەوە سەبارەت بە پرسە مرۆییە بەپەلەکان و مافەکانی مرۆڤ.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە کاتێکدا ئەمریکا ئیدیعای کرد کە سیستەمی سزاکانی کەمکردۆتەوە بۆ ئاسانکاری لە چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سوریا، بەکارهێنەران و ئەو کەسانەی بەشداری لە ڕێکخراوە مرۆییەكان دەکەن دەڵێن، کە سیستەمی دارایی هێشتا تەسفیە دەكرێت و بەخشینی یارمەتییەکان دوادەخات لە کاتێکدا کات زۆر گرنگە.

لای خۆشیەوە، دیلانی سیمۆن، سەرۆکی شرۆڤەکاری گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان لە ئەمریکا، ڕایگەیاندووە، “سزا بەرفراوانەکانی سەر سوریا کاریگەرییەکی ترسناکیان لەسەر کۆمپانیا و دامەزراوە داراییەکان هەبووە، کە هاتنی یارمەتییەکان بۆ وڵاتەکەی ئاڵۆز كردووە، لەکاتێکدا ئەو پارەیەی لەلایەن خەڵکەوە بەخشراوە ڕێگری لێدەکرێت تەنانەت پارەکە لە 5 دۆلار تێناپەڕێت.

سایلۆی ڕانیە لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران ڕوونكردنەوەیەك بڵادەكاتەوە
پێشت سایلۆی ڕانیە لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران ڕوونكردنەوەیەك بڵادەكاتەوە
تەندروستی سلێمانی هۆشداری زیادبوونی شێرپەنجەی كۆڵۆن دەدات
دواتر تەندروستی سلێمانی هۆشداری زیادبوونی شێرپەنجەی كۆڵۆن دەدات
ەیوەندیدار