تەندروستی سلێمانی هۆشداری زیادبوونی شێرپەنجەی كۆڵۆن دەدات



بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەچەند ساڵی ڕابردوودا تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن زیادی كردووە و دەشڵێت،”مانگی سێ مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی كۆڵۆنە” .

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لە ماوەی (12) ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكەبوون لەپارێزگای سلێمانی زیادی كردووە و ساڵانە ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە ڕوو لەهەڵكشانە.

هاوكات بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە لە ساڵی (2011) لەپارێزگای سلێمانی تەنیا (75) كەس بووە لەكاتێكدا ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە زیادیكردووە بۆ زیاتر لەدوو هێندە و ساڵی ڕابردوو (157) تووشبووی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە لەپارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.

قد تكون صورة ‏نص‏

ڕۆژنامەیەكی ئەمریکی: واشنتۆن ڕێگری لە هاوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا دەكات
پێشت ڕۆژنامەیەكی ئەمریکی: واشنتۆن ڕێگری لە هاوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا دەكات
فەرمانی دەستگیركردن بۆ كازمی دەردەچێت
دواتر فەرمانی دەستگیركردن بۆ كازمی دەردەچێت
پەیوەندیدار