سایلۆی ڕانیە لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران ڕوونكردنەوەیەك بڵادەكاتەوە


سایلۆی ڕانیە ڕایدەگەیەنێت، ئەو جوتیارانەی چەكی ساڵی ۲۰۱٥ یان وەرنەگرتۆتەوە، بەزووترین كات سەردانی بەشی ژمێریاری سایلۆ بكەن بۆ ئەوەی چەكەكەیان وەربگرنەوە، دەشڵێت،”لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی چەكی ساڵی ۲۰۱٦ دەكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی ڕانیە لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە ئەو جوتیارانەی چەكی ساڵی ۲۰۱٥ یان وەرنەگرتۆتەوە، بەیانی ڕۆژی دووشەممە 6ی 3ی 2023 سەردانی بەشی ژمێریاری سایلۆ بكەن بۆ ئەوەی چەكەكەیان وەربگرنەوە، تاوەك و بتوانین لە ڕۆژانی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی چەكەی ساڵی ۲۰۱٦ بكەن .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە جوتیار پێویستە ناسنامەی باری شارستانی (هەویە) یان كارتی نیشتیمانی ئەسڵی لەگەڵ ئەو مستەنەدەی پێی دراوەتەوە پێ بێت ، هەروەها ئەگەر گەنمەكە بەناوی خۆی داخڵ نەكرابوو پێویستە وەكالەتی پێ بێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەگەر هاتوو ئەو جوتیارەی گەنمەكەی بەناوە وەفاتی كردبوو،پێویستە قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بێن و وارسەكانی وەكالەتیان بۆ یەكێك لەوارسەكان كرد بێت .

بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەوامی پەروەردە لە پارێزگایەك ڕاگیرا
پێشت بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەوامی پەروەردە لە پارێزگایەك ڕاگیرا
ڕۆژنامەیەكی ئەمریکی: واشنتۆن ڕێگری لە هاوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا دەكات
دواتر ڕۆژنامەیەكی ئەمریکی: واشنتۆن ڕێگری لە هاوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا دەكات
پەیوەندیدار