فەرمانی دەستگیركردن بۆ كازمی دەردەچێت



لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە لەچێوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی “دزی سەدە” فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەردەچێت.

عالییە نوسەیف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، لەچوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر دۆسیەی “دزیی سەدە” لەگەڵ گەورە بەرپرساندا دەکرێت، پێدەچێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەربکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دادگا بەشێوەیەکی پیشەیی‌ و بە وردیی کار لەسەر ئەو دۆسێیە دەکات، ئەویش لەڕێگه‌ی دانپێدانانی تۆمەتباران ‌و ئەوانەی لەدۆسیەکەوە گلاون، دوایین کەسیش کە فەرمانیان بۆ دەرکراوە بریتی بووە لە وەزیری پێشووی دارایی ‌و بەڕێوەبەر و سکرتێر و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی نووسینگەی مستەفا کازمی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەگەری سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەو چوار بەرپرسە کراوە، ئەوە مستەفا کازمیش دەخرێتە چوارچێوەی تۆمەتەکانەوە.

تەندروستی سلێمانی هۆشداری زیادبوونی شێرپەنجەی كۆڵۆن دەدات
پێشت تەندروستی سلێمانی هۆشداری زیادبوونی شێرپەنجەی كۆڵۆن دەدات
گەڵامێو بۆ هەینی داهاتوو بە 80 هەزار دەفرۆشرێت
دواتر گەڵامێو بۆ هەینی داهاتوو بە 80 هەزار دەفرۆشرێت
ەیوەندیدار