ڕەشەبا هەڵدەكات و تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی تاوە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و خێرایی با زیاد دەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە ٦-٣-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، هەروەها لەكاتەكانی پێش نیوەڕۆوە تا ئێوارە بای باشووری ڕۆژئاوا لە زۆربەی ناوچەكاندا چالاك ئەبێت بەخێرایی ٢٠ تا ٥٠كم/ كاتژمێر و لەناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركوك و گەرمیان خێرایی و توندی باكە لەھەندێك كاتدا زیاتر دەبێت لەنێوان ٤٠ تا ٦٠كم زیاتر لە كاتژمێرێكدا، كە ئەمەش زیان بەدرەختی لاواز و ئەو شتانە دەگەیەنێت، كە لەبەرامبەر ئەم خێراییە بایەدا خۆڕاگر نین.

ڕاشیگەیاند، خۆڵبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێننەوە و ڕادەی شێ بەرزدەبێتەوە، بۆیە ھەست بەكەشێكی گەرمتر ئەكرێت لەچاو ڕۆژانی ڕابردوودا.

وتیشی، “لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا كاریگەری ئەو بایە كەم دەبێتەوە و لەناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر بارانی قوراوی تاو تاو دەستپێدەكات، كە ھەورە تریشقەی لەگەڵدا ئەبێت و ھەندێك كات تاوە بارانەكان بەخوڕ ئەبن”.

بەرنامەی Samsung Message Guard دەتپارێزێت لە هەڕەشەی نوێ و نەبینراو
پێشت بەرنامەی Samsung Message Guard دەتپارێزێت لە هەڕەشەی نوێ و نەبینراو
سودانی ژمارەیەك بڕیاری نوێی بۆ خانەنشینان دەركرد
دواتر سودانی ژمارەیەك بڕیاری نوێی بۆ خانەنشینان دەركرد
ەیوەندیدار