سودانی ژمارەیەك بڕیاری نوێی بۆ خانەنشینان دەركرد



بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، پاکێجێک لە ڕێکاری تایبەت بۆ توێژی خانەنشینان دەخرێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

ئەمڕۆ، یەک شەممە، ٥ی ئازاری ٢٠٢٣، دەستەی گشتی خانەنشینی نیشتمانی عێراق جێبەجێکردنی حەوتەمین بڕگەی پاکێجی ڕێکارەکانی ڕێکخستنی پشتگیریکردن لە خانەنشینەکان و دەستکردن بە پێدانی پاداشتی كۆتایی خزمەت لەگەڵ یەکەم مووچەی خانەنشینی بەپێی تەرخانکردنی دارایی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی پاكێجەكەی دەستی گشتی خانەنشینی، پاداشتی خانەنشینی بەم ڕیزبەندییەی خوارەوە خەرج دەكرێت:
1- پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینانی مەدەنی بۆ ئازاری ٢٠٢٣، ژمارەیان (٣١٢٩) قەیدە.
2- پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینانی سەربازی بۆ شوباتی ٢٠٢٣ ژمارەیان (١٩٦٤) قەیدە.
3- پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینانی سەربازی بۆ ئازاری ٢٠٢٣ ژمارەیان (٤٨٢) قەیدە.
4- پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ شەهیدانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیان (١٩١٢) قەیدە.
5- پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ شەهیدانی وەزارەتی بەرگری ژمارەیان (3028) قەیدە.
6- پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ شەهیدان و برینداری حەشدی شەعبی ژمارەیان (3430) قەیدە.
7- پاداشتی بریندارانی وەزارەتی بەرگری ژمارەیان (98) قەیدە.
8- پاداشتی برینداری وەزارەتی ناوخۆ، كە ژمارەیان (15) قەیدە.

دەستەی گشتی خانەنشینی داوا لە خانەنشینەکان و سوودمەندانی ئەو توێژە دەکات، ئەوانەی نامەی مۆبایلیان بەدەست گەیشتووە سەردانی بانك و بنكەكانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بكەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان.

ڕەشەبا هەڵدەكات و تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت ڕەشەبا هەڵدەكات و تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە
سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە قاهیرە
دواتر سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە قاهیرە
ەیوەندیدار