بەرنامەی Samsung Message Guard دەتپارێزێت لە هەڕەشەی نوێ و نەبینراو


هەموو بەکارهێنەران بەرەوڕووی مەترسییە گەورەکانی ئاسایش لە مۆبایلەکان دەبنەوە، و سامسۆنگ گالاکسی هێڵێکی نوێی بەرگری پێشکەش دەکات

لەوانەیە تووشی سەرسوڕمان بیت کە بزانیت کە بە تەنها پێگەیشتنی وێنەیەک لە لایەنێکەوە لەوانەیە بەس بێت بۆ کردنەوەی دەرگا بۆ هاکەرەکان تا بچنە ناو ئامێرەکەتەوە، لەکاتێکدا هەمووان دەزانن کە نەکردنەوەی بەستەری هەڕەمەکی یان هاوپێچەکان لەوانەیە پارێزگاریت لێبکات، بەڵام ئەمە چیتر گەرەنتی ئاسایش ناکات، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی تاوانبارانی ئەلیکترۆنی بەردەوام بەدوای ڕێگای نوێدا دەگەڕێن بۆ هێرشکردنە سەر قوربانییەکانیان.
و مەترسیەکانی کە پێویستی بە هیچ کلیکیک نیە کە بە(Zero-click) ناسراوە، نوێترین جۆری هێرشی ئەلیکترۆنییە و دەتوانێت لە هەر کاتێکدا کە وێنەیەک وەربگیرێت ڕووبدات. وە لەوانەیە وێنەیەک کۆدی وێرانکەرتر هەڵبگرێت.
هەرچەندە هیچ نیشانەیەکی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی نییە، بەڵام سامسۆنگ بەردەوام بەدوای پێشبینیکردنی هەڕەشە ئەگەرییەکاندایە و دواتر کاردەکات بۆ پەرەپێدانی ڕێوشوێنی ئاسایشی خۆپارێز، وەک بەرنامەی Samsung Message Guard.
ئاسایشی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە نوێیەکان
بۆ ئەوەی هەست بە ڕادەی کێشەکە بکەیت، بیهێنە بەرچاوت مۆبایلەکەت وێنەیەکی بۆ دێت. لەوانەیە هەست بکەیت لەناو گیرفانت دا دەلەرزێت پێش ئەوەی بوەستیت. یان لەوانەیە لە تەنیشت جێگاکەت بێت، و لەکاتی خەوتندا بۆ ماوەیەکی کورت شاشەکەی ڕووناک بێتەوە. هەرچەندە دەستت لە مۆبایلەکەت نەداوە، بەڵام دەکرێت کەسێک نامەکانت بخوێنێتەوە و گەلەری وێنەکانت بگەڕێت، یان تەنانەت ووردەکارییەکانی بانکەکەت ببینێت و ببات.
و ‌‌هەڕەشەکانی کە پێویستی بە هیچ کلیکیک نیە(Zero-click)نوێترین هەڕەشەیە لە سەردەمی زیادبوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کە داتای بەکارهێنەران دەکاتە ئامانج. بەپێی ئامارە تایبەتمەندەکان لە هەر سێ بەکارهێنەرێک لە جیهاندا یەکێکیان بووەتە قوربانی دزەکردنی داتا و پێشێلکردنی زانیارییە کەسییەکانیان. دزەکردنی زانیارییەکان تادێت زیاتر بڵاودەبێتەوە، ڕێژەی هێرشکردنەکان لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2021 سێ هێندە زیادیکردووە.
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشەکان، پێشکەوتن لە بەرنامەی تایبەت بە ئاسایش و سەلامەتیەکان هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی مۆبایلەکانی سامسۆنگ. مۆبایلە هۆشمەندەکانی سامسۆنگ گالاکسی پارێزگارییەکی گشتگیر پێشکەش دەکەن لەگەڵ سەکۆی بەهێزی Samsung Knox، بەکارهێنەرانیش بە ڕێکخستنەکانی ڤیدیۆ و دەنگی لە هێرشەکان پارێزراون. بەرنامەی دابڕانی ئۆنڵاینی Samsung Message Guard هەنگاوێک زیاتری بۆ پێشەوە بەدەست هێناوە، بە ڕۆڵی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی پێشوەخت و چالاکانە بە سنووردارکردنی هەڕەشە نەبینراوەکان کە خۆیان وەک وێنەیەک پیشان دەدەن.
چارەسەری ئاسایشی نوێ لە ئێستادا لەسەر بەرنامەی “پەیامەکانی سامسۆنگ Samsung Messages و ” پەیامەکانی گووگڵ” Messages Google کاردەکات، لە ژێر ڕۆشنایی فەلسەفەی سامسۆنگ کە هاوکاری کراوە، لە دواتردا وەشانێک بڵاودەکرێتەوە بۆ پشتگیریکردنی بەرنامەی نوێی دابڕانی ئۆنڵاینی، و توانای پاراستنت لە سەرانسەری بەرنامەکانی لایەنی سێیەمی چاتەکان.
دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت
بەرنامەی Samsung Message Guard دۆخێکی پاراستنی پێشکەوتووە، یان شێوازێکی دابڕانی ئۆنڵاینە. کاتێک فایلێکی وێنەیت پێدەگات، دەیگرێت و لە مۆبایلەکەی دادەبڕێت، بۆ ئەوەی کۆدی زیانبەخش نەچێتە ناو فایلەکانی مۆبایلەکەتەوە یان کارلێک لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی مۆبایلەکەتدا بکات. و بەرنامەکە وردە وردە فایلەکە دەپشکنێت، پاشان لە ژینگەیەکی کۆنترۆڵکراودا شیدەکاتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە مەترسیدار نییە بۆ سەر مۆبایلەکەت.
بە سادەیی ئەم بەرنامەیە بە شێوەیەکی خۆکاری هەر هەڕەشەیەکی ئەگەریی کە لە فایلە وێنەکاندا شاراوەتەوە جیا دەکاتەوە، پێش ئەوەی هەلی ئەوەی هەبێت کە هیچ زیانێک بە ئامێرەکەت بگەیەنێت. هەروەها بەرنامەکە بە بێدەنگی و تا ڕادەیەکی زۆر بە شێوەیەکی نەبینراو لە پاشبنەمادا کاردەکات، و پێویست ناکات لەلایەن بەکارهێنەرەوە چالاک بکرێت. بەم شێوەیە دەپارێزرێت لەو دزەکردنانەی کە بەبێ هیچ کردارێک لەلایەن تۆوە ڕوودەدەن، تەنانەت ئەگەر یەک کلیکیش بێت.
ئەم بەرنامەیە نوێترین چارەسەری ئاسایشی چالاکانەی سامسۆنگە. و ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی ئاستێکی پێشەنگی پاراستنی ئاسایش و نهێنی لە سەرانسەری پیشەسازیەکە پێشکەش دەکەن بەهۆی سەکۆی Samsung Knox کە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، و هەروەها پاراستنی گشتگیر لە سەرانسەری هەموو چینێکی ئامێر و بەرنامەکاندا بەردەست دەکات، لەگەڵ دۆزینەوەی دەستبەجێی هەموو جۆرەکانی هەڕەشە.

بەردەست بوون
بەرنامەی دابڕانی سەرهێڵی سامسۆنگ مەسج گارد لە سامسۆنگەوە ” Samsung Message Guard” یەکێکە لەو چارەسەرانەی کە سامسۆنگ لە زنجیرەی گالاکسی S23 بەکاری دەهێنێت. وە وردە وردە لە ئەمساڵدا دەخرێتە سەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی تری گالاکسی.

دژە تیرۆر: ئەو کەسەی دەڵێت کوڕەکەم ئەشکەنجە دراوە، لایەنێکی سیاسی هانی داوە
پێشت دژە تیرۆر: ئەو کەسەی دەڵێت کوڕەکەم ئەشکەنجە دراوە، لایەنێکی سیاسی هانی داوە
ڕەشەبا هەڵدەكات و تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە
دواتر ڕەشەبا هەڵدەكات و تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار