سووپاسالاری سووپای ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان



مارك مەیلی: لەگەڵ هەسەدە لە تێكشكاندنی داعشدا سەركەوتوو بووین

سووپاسالاری سووپای ئەمریكا لە سەردانێكی ڕانەگەیەندراودا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان و سەردانی بنكەی سەربازی ئەمریكای كرد، ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی ئەركی هەشت ساڵەی سووپای وڵاتەكەیەتی لە شەڕی دژی داعشدا.

مارك مەیڵی سەرۆكی ئەركانی سووپای ئەمریكا ڕایگەیاند “هێزەكانی ئەمریكا و هێزە هاوبەشەكانیان لەهێزەكانی سووریای دیموكرات كە زۆرینە كورد پێكیدەهێنن، لە شكستهێنانی هەمیشەیی داعشدا سەركەوتوو بوون:”.

ناوبراو سەردانە كتوپڕەكەی بەستەوە بە گرینگی ئاسایشی ئەمریكا و هاوپەیمانەكان لە ناوچەكەدا.

بەپێی سەرچاوەكان، مەیلی لە چۆنێتی پارێزگاری هێزەكانیانی لەهێرشی دووژمنكاری لە باكووری سووریا كۆڵیوەتەوە، ئەوەش بەتایبەت دوای زیادبوونی هێرشی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران بۆ سەر هێزە ئەمریكاییەكان لە باكووری سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئەو فەرماندە باڵایەی ئەمریكا سەردانی ئیسرائیلی كردبوو، لەوێ لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیلدا كۆببووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا تاووتوێی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و چۆنێتی ڕێگریكردنیان كردبوو.

لە توركیا هەزارو ٥١٠ كۆچبەر دیپۆرتكرانەوە
پێشت لە توركیا هەزارو ٥١٠ كۆچبەر دیپۆرتكرانەوە
عومەر سەید عەلی: گۆڕان خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە دەکات
دواتر عومەر سەید عەلی: گۆڕان خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە دەکات
ەیوەندیدار