لە توركیا هەزارو ٥١٠ كۆچبەر دیپۆرتكرانەوە


 

لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢ی ئادار لە سەرانسەری توركیادا هەزار و ٥٧٧ كۆچبەری نایاسایی دەستگیركراون و هەزار و ٥١٠ كۆچبەریش دیپۆرتكراونەتەوە.

بەپێی ئەو پەیامە ڤیدیۆییەی لە هەژماری سەرۆكایەتی فەرمانگەی كۆچ سەر بە وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢ی ئادار لەسەرانسەری توركیادا هەزار و ٥٧٧ كۆچبەری نائاسایی (٤٠٧ ئەفغانی، ١٨ پاكستانی و هەزار و ١٥٢ كۆچبەر لە رەچەڵەكی دیكە) دەستگیركراون.

هاوكات كۆی گشتی هەزار و ٥١٠ كۆچبەری نایاسایی دیپۆرتكراونەتەوە كە ٤٥٨ ئەفغانی، ١٦٩ پاكستانی و ٨٨٣یان لە رەچەڵەكی دیكەبوون و دەركەوتووە بە شێوەیەكی نایاسایی چوونەتە ناو توركیاوە.

لە سەرەتای ساڵەوە تا ٢ی ئادار، ١٨ هەزار و ٢٣٩ كۆچبەری نائاسایی رەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە كە پێنج هەزار و ٩٤٦یان ئەفغانی، هەزار و ٣٢٤یان پاكستانی و ١٠ هەزار و ٩٦٩ كەسیان لە رەچەڵەكی دیكە بوون.

ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢ی ئادار رێگرییان لێكراوە بچنە ناو توركیاوە، چوار هەزار و ٢٩١ كۆچبەرن. هاوكات ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە سەری ساڵەوە تا ٢ی ئادار رێگرییان لێكراوە بچنە وڵاتەكە، ٣٦ هەزار و ٧٦٠ كۆچبەر بووە.

هەروەها ١٥ هەزار و ٢٠٤ كۆچبەری نایاسایی لە ناوەندەكانی گەڕاندنەوەدا دەمێننەوە كە سێ هەزار و ٩٤٨یان ئەفغانی، دوو هەزار و ٢٤٥یان پاكستانی و نۆ هەزار و ١١یان لە رەچەڵەكی دیكەن.

 

ژەهراویكردنی كچان بەردەوامە
پێشت ژەهراویكردنی كچان بەردەوامە
سووپاسالاری سووپای ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان
دواتر سووپاسالاری سووپای ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان
پەیوەندیدار