عومەر سەید عەلی: گۆڕان خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە دەکات


عومەر سەید عەلی، رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند، پەرۆشین بۆ باشکردنی ڕۆڵ و ئەدای بزوتنەوەکە لە هاوکێشەی سیاسیی هەرێمدا.

عومەر سەید عەلى، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ میدیاکارانی ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، بانگەوازی بزوتنەوەی گۆڕان پەرۆشییە بۆ باشکردنی ڕۆڵ و ئەدای بزوتنەوەکە لە هاوکێشەی سیاسیی هەرێمدا، هەربۆیە پێش بەستنی کۆنفڕانسى نیشتیمانى و دواى کۆنفڕانسیش، هەنگاوەکانی ئاشتەوایی و خۆڕێکخستنەوە بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت:”داواکارم لە پەیوەندى بەردەوامدابن لەگەڵ هاونیشتیمانیانی سنورەکانی خۆتان و کێشە و داواکارییەکانیان بگەیەننە میدیا و ئۆرگانەکان و نوێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و پەرلەمان و کاروبارى ئەنجومەنى قەزاکان بەرەوپێش ببەن”.

راشیگەیاندووە، بزوتنەوەى گۆڕان بانگەوازى ئاشتەوایی بڵاوکردوەتەوە ئەو پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی بە خۆداچونەوە و خۆڕێکخستنەوە و بەشداری هەموان لە کاروباری ڕێکخراوەیدا.

سووپاسالاری سووپای ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان
پێشت سووپاسالاری سووپای ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان
چەوری باش و خراپ چییە؟
دواتر چەوری باش و خراپ چییە؟
پەیوەندیدار