بەرگری شارستانی دهۆك؛ ژن و منداڵێك لە ڕووباری خازردا خنكان



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵ و ژنێكی تەمەن 27 ساڵ كەوتنە نێو ئاوی خازرەوە و هەردووكیان خنكان ، بە پێی زانیارییەكان هەردوو قوربانییەكە بە ڕەگەز عەرەب بوون و بۆ گەشت و سەریران سەردانی ئەو ناوچەیان كردووە .

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاكرێ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 04:30 خولەك خێزانێكی بە ڕەگەز عەرەب بۆ گەشتكردن سەردانی گوندی سێكانی سنووری ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای موسڵ-یان كرد و چوونەتە سەر ڕووباری خازر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە بەهۆی كەوتنە نێو ئاوی ڕووباری خازرەوە منداڵێك بەناوی (ش، م، ش) تەمەن هەشت ساڵ و ژنێك بەناوی (ا، س، غ) تەمەن 27 ساڵ خنكان.

ئاشكراشیكردووە، كە دوای ئەوەی كە تەرمی ئەو كوڕ و ژنە دەرهێندران، راستەوخۆ بۆ نەخۆشخانەی بەردەڕەش گواسترانەوە، پێش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا،لەئێستادا رێكارەكان بۆ رادەستكردنەوەیان بەكەسوكارەكانیان دەستیپێكردوە.

بە پێی زانیارییەكان، سەرەتا منداڵە هەشت ساڵانەكە كەوتووەتە نێو ئاوی خازر و دواتر ژنی مامی ئەو منداڵە هەوڵی رزگاركردنی داوە و بەڵام هەردووكیان پێكەوە خنكان.

عیراق؛ میكانیزمی نوێی پێدانەوەی قیستی هاووڵاتیان بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بڵاوكردەوە
پێشت عیراق؛ میكانیزمی نوێی پێدانەوەی قیستی هاووڵاتیان بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بڵاوكردەوە
ئەردۆغان؛ توركیا دەكەنە وڵاتێك بەرامبەر كارەساتەكان لەوپەڕی ئامادەباشیدا بێت
دواتر ئەردۆغان؛ توركیا دەكەنە وڵاتێك بەرامبەر كارەساتەكان لەوپەڕی ئامادەباشیدا بێت
ەیوەندیدار