ئەردۆغان؛ توركیا دەكەنە وڵاتێك بەرامبەر كارەساتەكان لەوپەڕی ئامادەباشیدا بێت



سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەكانی 6 شوباتی ئەمساڵ یەكێكە لەو كارەساتانەی مێژووییان، كەزۆرترین قوربانی ‌و كاولكارییان هەبووە، سورین لەسەرئەوەی توركیا بكەینە وڵاتێك لەوپەڕی ئامادەباشیدابێت بەرامبەر كارەساتەكان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە وتارێكدا ئاشكرایكرد، بوومەلەرزەكانی مانگی ڕابردووی ئەمساڵ یەكێكە لەو كارەساتانەی زۆرترین قوربانی ‌و كاولكارییان داوە.

ڕاشیگەیاندووە، سورین لەسەرئەوەی توركیا بكەینە وڵاتێك لەوپەڕی ئامادەباشیدابێت بەرامبەر كارەساتەكان،دوای كارەساتەكانیش بەخێراترین ‌و كاریگەرترین شێوە كاردانەوەی هەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە یەكێك لەو كارانەی سەرەتا ئەنجامیدەدەین، زیادكردنی دەیەمین دەستەی سیاسەتەكانی بەڕێوەبردنی كارەساتە لەناو سەرۆكایەتی كۆماردا، كە ئێستا نۆ دەستەیە.

 

بەرگری شارستانی دهۆك؛ ژن و منداڵێك لە ڕووباری خازردا خنكان
پێشت بەرگری شارستانی دهۆك؛ ژن و منداڵێك لە ڕووباری خازردا خنكان
عەلی باپیر؛ كەس بەو ئاواتە نەگەیشت كە ڕاپەڕینی بۆ كرا
دواتر عەلی باپیر؛ كەس بەو ئاواتە نەگەیشت كە ڕاپەڕینی بۆ كرا
ەیوەندیدار