عیراق؛ میكانیزمی نوێی پێدانەوەی قیستی هاووڵاتیان بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بڵاوكردەوە



ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، میكانیزمی نوێی پێدانی قیست لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەجۆرێكە، كە هەر كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان هەژمارێكی تایبەت لەبانكەكانی عێراق دەكاتەوە (بەپیی دراوە جیاوازەكان) بە دۆلاری ئەمریكی و نرخی ئاڵوگۆڕەكەی 1310 دینار/دۆلارە.

سۆزان مەنسور كەرەم، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، كە میكانیزمی نوێی پێدانی قیست لەلایەن هاووڵاتیانەوە بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون بەم شێوازە دەبێت، كە هەر كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان هەژمارێكی تایبەت لەبانكەكانی عێراق دەكاتەوە (بەپیی دراوە جیاوازەكان) بە دۆلاری ئەمریكی و نرخی ئاڵوگۆڕەكەی 1310 دینار/دۆلارە.

ڕاشیگەیاندووە، قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون بەدیناری عێراقی، بەنرخی 1320 دینار/ دۆلار، لە هەژماری بانكی وەبەرهێنەر دادەنرێت.

ئاشكراشیكردووە، لەئەگەری پابەندنەبوونی وەبەرهێنەر سەرەتا هۆشداری پێ دەدرێت ، بەپێی مادەی ٢٨ (ئە، ب، و ج) لە یاسای وەبەرهێنان ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠٦ كە هەمواركراو گرتنەبەری ڕێكارەكانی كشانەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنان.

قد تكون صورة ‏نص‏

 

پەڕلەمانی عیراق؛ خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد
پێشت پەڕلەمانی عیراق؛ خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد
بەرگری شارستانی دهۆك؛ ژن و منداڵێك لە ڕووباری خازردا خنكان
دواتر بەرگری شارستانی دهۆك؛ ژن و منداڵێك لە ڕووباری خازردا خنكان
ەیوەندیدار