بوومەلەرزەیەك لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕوویدا

  • 455 بینین

بوومەلەرزەیەك لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕوویدا و 22 كیلۆمەتر لە خانەقینەوە دوور بووە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا و كاتژمێر 10:16 خوولەكی بەیانی، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.7 پلە ڕێختەر لەنێوان خانەقین و مەرزی خوسرەوی ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند، چەقی بوومەلەرزەكە لەدیوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووه بە قوڵابی 12 كیلۆمەتر لەناخی زەوی.

ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەكە بە دووری 22 كیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچكەی خانەقین ڕوویداوە.

فەیسبوك ماوەی “ڕیڵز” زیاتر دەكات
پێشتر فەیسبوك ماوەی “ڕیڵز” زیاتر دەكات
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی
پەیوەندیدار