فەیسبوك ماوەی “ڕیڵز” زیاتر دەكات



كۆمپانیای میتا، ماوەی دیمەنە ڤیدیۆییە كورتەكانی “ڕیڵز”(Reels)ی تایبەت بە فەیسبوك بۆ 90 چركە زیا دەكات، لەگەڵ چەند ئامرازێكی تری داهێنان.

دیمەنەكانی “ڕیڵز”ی فەیسبوك سنوورداربوون و تەنیا “60 چركە بوون بەر لە ئەبدیتی نوێ‌، لەكاتێكدا خزمەتگوزاری ڕێڵز لە ئینیستاگرام مانگێك لەمەوبەر 90 چركە بوو.

ئەم هەنگاوەی “میتا” لە دوای ڕاگەیاندنەكەی “تیك تۆك” بوو بۆ زیادكردنی ماوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكانی بۆ 10 خولەك لەبری 3 خولەك.

میتا زۆرێك لە ئامرازەكانی داهێنانی وەك : تایبەتمەندی نوێی چوارچێوەكان كە بوار بە بەكارهێنەران دەدات، دیمەنەكانی ڕیڵز لەڕێی بەكارهێنانی چوارچێوە باوەكانەوە بەكاربهێنن،دەستپێكردووە .

تایبەتمەندییەكە كە ساڵێك لەمەوبەر بۆ بەكارهێنەرانی ئینیستاگرام دەستیپێكرد، بوار بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك خۆش دەكات “ڕیڵز” دابنێن لەڕێی بەكارهێنانی هەمان ئەو شێوازانەی لە دیمەنەكانی تردا دەیبینن.

بۆ كشتوكاڵی جوتیاران دۆخی عێراق لە هاویندا دەكەوێتە مەترسییەوە
پێشت بۆ كشتوكاڵی جوتیاران دۆخی عێراق لە هاویندا دەكەوێتە مەترسییەوە
بوومەلەرزەیەك لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕوویدا
دواتر بوومەلەرزەیەك لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕوویدا
ەیوەندیدار