نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی



لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان و پێشبینی بۆ خستنەبازاڕی بڕێكی زۆری دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە، دوای ئەوەی بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەروو 158 هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 4ی ئادار، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 155 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، نرخی 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 350 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت و هەروەها بە 1890 لیرەی توركیە.

بوومەلەرزەیەك لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕوویدا
پێشت بوومەلەرزەیەك لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕوویدا
مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت و ڕێز لە ماندووبونیان دەگیرێت
دواتر مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت و ڕێز لە ماندووبونیان دەگیرێت
ەیوەندیدار