چاڤی یاریی بە دیمبلی دەكات



چاڤی هێرناندیز ڕاهێنەری بەرشەلۆنە و تیمی ڕاهێنانی تیپەكە، پەرەسەندنی حاڵەتی چاكبوونەوەی عوسمان دیمبلی ئەستێرەی فەرەنسایی تاوتوێ‌ دەكەن، پاش ئەوەی لە كانوونی دووەمی ڕابردوودا لە یاریی بەرامبەر بە جیرۆنا تووشی پێكان بوو.


بەپێی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، چاڤی دەیەوێت لە یارییەكەی ئەتلەتیك بلباو لە یاریگای سان مامیس لە 12ی ئەم مانگە، یاریی بە دیمبلی بكات.

چاڤی دەیەوێت چەند خولەكێك لەو یارییەدا یاریی بە دیمبلی بكات، تا ئامادە بێت بۆ یاریی كلاسیكۆ بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید كە لە19ی ئەم مانگەدا لە كامپ نۆ بەڕێوەدەچێت.

 

بانکی ناوەندی پاکێجێکی چاکسازی لە پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەرتی بانکی ڕادەگەیەنێت
پێشت بانکی ناوەندی پاکێجێکی چاکسازی لە پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەرتی بانکی ڕادەگەیەنێت
بۆ كشتوكاڵی جوتیاران دۆخی عێراق لە هاویندا دەكەوێتە مەترسییەوە
دواتر بۆ كشتوكاڵی جوتیاران دۆخی عێراق لە هاویندا دەكەوێتە مەترسییەوە
ەیوەندیدار