بانکی ناوەندی پاکێجێکی چاکسازی لە پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەرتی بانکی ڕادەگەیەنێت


بانکی ناوەندی ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ عێراق شایەتی پێشکەوتنێکی بەرچاو و سەرنجڕاکێش و بەرجەستە دەبێت بۆ کەرتی بانکی و جەختیشدەكاتەوە لە بەرەوپێشچوونی بەکارهێنانی ئامێری کاش و کەمکردنەوەی پارەی کاش و دەڵێت: “دەبێت نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ هاووڵاتیان سەقامگیر بكرێت”.

عەمار حەمد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی لە وتەیەكدا لە دیدار و پێشانگای خزمەتگوزاری بانکی و بازرگانی بۆ بازرگانان و خاوەنكارەكان ڕایگەیاند، کەرتی بانکی شاهیدی چاکسازی ڕوونە، کە بە فشاری گواستنەوەی دەرەکی دەستی پێکردووە و وتیشی، “ئێمە بەردەوامین لە چاکسازی لە هەموو ئاستەکاندا، چاکسازیش لە پارەدانی ئەلیکترۆنیدا هەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، دەوڵەت بەشێوەیەکی گشتی ئاڕاستەی بەکارهێنانی ئامێری کاش دەکات و لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی کەرتی بانکیدا، کە بەدەست هەندێک کێشەی کۆنەوە دەناڵێنێت، بۆ ئەوەش بەکارهێنانی کاش کەم دەکاتەوە و ئامێری كاش دەخاتە بەردەست.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە پڕۆسەی چاکسازی لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی، کە ڕووبەڕووی بانکە حکومی و ئەهلییەکان دەبنەوە، کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی بانکی.

جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختیشی كردۆتەوە، بانکی ناوەندی کار لەسەر ئاسانکارییەکانی دارایی بازرگانان و گواستنەوەی بازرگانی دەرەکی کردووە و پابەندبوونێکی ڕوونی هەیە بۆ یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دەشڵێت: “لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی بانکی ناوەندیدا ڕێوشوێنی فراوان هەیە و پرسی نرخی ئاڵوگۆڕ، کە پەیوەندی بە هەموو هاووڵاتیانەوە هەیە، بۆیە سەقامگیرییەکەی لە ئەستۆی هەموو لایەکدایە”.

وتوشیەتی، “بانکی ناوەندی کاردەکات، یاسا دادەنێت و ڕێنمایی و فەرمان دەردەکات بۆ ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن بە دراوی بیانی بە شێوەیەکی دروست، جا ئەوان گەشتیار بن یان بازرگان”.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە مانگێكدا (48) شوێنی داخستووه‌
پێشت قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە مانگێكدا (48) شوێنی داخستووه‌
چاڤی یاریی بە دیمبلی دەكات
دواتر چاڤی یاریی بە دیمبلی دەكات
پەیوەندیدار