بۆ كشتوكاڵی جوتیاران دۆخی عێراق لە هاویندا دەكەوێتە مەترسییەوە



وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق 6 ڕۆژ لەمەوبەر هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندبوو، كە دۆخی وڵاتەکە “لە مەترسیدایە”، هەروەها عەمبارکردنی ئاو گەیشتووەتە قۆناغی “هەستیار”، بەهۆی پابەند نەبوونی وڵاتانی دراوسێ لە بەردانەوەی پشکی ئاوی عێراق، کە بۆتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەردوو دوو ڕووباری دیجلە و فوڕات.

بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، ئەندامانی پەرلەمان داوایان لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن کرد، کە حکومەت نوێنەرایەتی دەکات، تاوەكو کارتی فشاری ئابووری لەسەر وڵاتانی سارچاوەی ئاوەکان بەکاربهێنێت بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاو و ڕزگاركردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان.

بەسەم ئەلغەریباوی، جێگری لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی ڕاگەیاندووە، عێراق بەهۆی کەمی ئاوەوە پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها لەسەدا 30ی شایستە ئاوییەکان دێنە ناو وڵاتەوە، ئەمەش لە پارێزگاكانی باشووردا ڕەنگدانەوەی هەیە، لەوانە واست، کە بەدەست بەردبوونی چەم و ڕووبارەکانەوە دەناڵێنن.

ئەو پەرلەمانتارە داوای گرتنەبەری هەنگاوێکی دیپلۆماسی دەكات بەرامبەر ئەو وڵاتانەی سەرچاوە ئاوییەكانی لێوە دێتە ناو عێراق و دەڵێت: “لەپاڵ هەنگاوی دیپلۆماسی، دۆسیەی فشار لەسەر ئەو وڵاتانە بەكاربهێنن، لەنێویاندا مەلەفی ئابووری، چونکە عێراق تووشی كارەساتی ژینگەیی و مرۆیی دەبێتەوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی کەمی ئاو بەم شێوەیە”.

لای خۆیەوە، جەواد ئەلغەزالی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەكردووە، کە بەهۆی کەمی هاوردەکردنی ئاوەوە مەترسییەکی زۆر گەورە هەیە و دەشڵێت: “پێشبینییەكان باس لەوە دەكەن، كە هاوینی داهاتوو هیچ کشتوکاڵێك نابێت، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاستی ژیانی خەڵکی پارێزگاکانی باشوور دەبێت، کە پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن”.

ڕاشیگەیاندووە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کەناری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەیە، بەڵام بەداخەوە هیچ فشارێک لەسەر ئەو وڵاتانە بەتایبەت لایەنی تورکیا نییە بۆ ئەوەی مافی عێراق لەو ئاوە وەربگرن.

وتوشیەتی، “حکومەت دەتوانێت مەلەفی ئابووری بەكاربهێنێت لەگەڵ لایەنی تورکیا، بەو پێیەی هاوسەنگی بازرگانی زیاتر بۆ تورکیا دەگاتە ٢٢ ملیار دۆلار لە بەرامبەر یەک ملیار دۆلار بۆ عێراق”.

دوای ئەوەی ساڵی 2019 زۆرترین ئاستی باران بارین تۆماركرا و چەم و كانی و بەنداوەكان بووژانەوە، بەڵام ماوەی 3 ساڵی ڕابردوو دۆخی كەشوهەوای عێراق وشك و كەم باران بووە و وشكەساڵی تەنگی بە هاووڵاتیان و جوتیاران هەڵچنیوە و لە زۆربەی ناوچەكانی وڵات بە بەشێكی هەرێمی كوردستانیشەوە وشكەساڵی ڕاگەیەنرا.

هەرچەندە لەمساڵدا تا ڕادەیەك باران بارین لە ئاستی ئاسایی ساڵانەدا بووە، بەڵام وەرزی بەهار و ئاستی باران بارین لەو وەرزەدا یەكلایی كەرەوە دەبێت بۆ دەرچوون لە وشكەساڵی و بەروبوومی ناوخۆیی و چاندنی تۆو لەلایەن جوتیارانەوە، هەرچەندە شارەزایانی كەشوهەوا ئاماژە بەوە دەكەن، كە وەرزی بەهار تەڕ و پڕ باران دەبێت و مەترسی وشكەساڵی بەتەواوی دەڕەوێنێتەوە.

بەڵام ئەوەی دۆخی كشتوكاڵ و سامانی ماسی و كێشەی ئاو لە عێراق بەتایبەت ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق یەكلایی دەكاتەوە ئاستی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فوڕاتە، كە بەهۆی دروست كردنی چەندین بەنداوی گەورە لەلایەن توركیاوە ئاستی ڕووبارەكانی بۆ كەمتر لە نیوە دابەزاندووە و ئەوەش زەنگی مەترسی لە عێراق لێداوە بەتایبەت، كە لە هەفتەی ڕابردوودا وێنەی كەناراوەكانی ئەو ڕووبارانە لە چەندین ناوچەی عێراق بڵاوكرانەوە، كە بەرەو وشكبوون چوون.

بریارە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو کێشەیە، پارلەمانی عێراق میوانداری وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان بکات بۆ لێپرسینەوە و شاندێکیش رەوانەی تورکیا بکرێت بۆ گفتوگۆ لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان.

بە بەردانەوەی ئاوی دوکان و دەربەندیخان و موسڵ، عێراق دەیەوێ ئاوی پێویست بگاتە ھەریەک لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان و موسەنا و زیقار، لەگەڵ ئەو بریارەشدا حکومەتی عێراق دەستی کردوە بە لابردنی گشت زیادەرۆییەکان لەسەر رێرەوی ئاوی دیجلە بۆ ئەو پارێزگایانە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی راپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتی، عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێ بە ھۆی گۆڕانی کەشوھەواوە، بۆیە بانکی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا داوا لە عێراق دەکات سیاسەتێکی گونجاو بۆ سەوز کردن و پاراستنی ژینگە بگرێتەبەر.

بانکی نێودەوڵەتی داوای کردوە، عێراق سیستمی ئاودان نوێ بکاتەوە و دەست بکات بە نۆژەن کردنەوەی بەنداوەکانی بۆ بەرگرتن لە زیانەکانی گۆرانی کەشوھەواو دیاردەی بە بیابان بون، کە مەترسی گەورەی لەسەر عێراق دروست کردوە.

چاڤی یاریی بە دیمبلی دەكات
پێشت چاڤی یاریی بە دیمبلی دەكات
فەیسبوك ماوەی “ڕیڵز” زیاتر دەكات
دواتر فەیسبوك ماوەی “ڕیڵز” زیاتر دەكات
ەیوەندیدار