مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت و ڕێز لە ماندووبونیان دەگیرێت



 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمان دەكات زیادكردنی مووچەی خانەنشینان تاوتوێ‌ بكرێت.

بەپێی هامشێك كە لەلایەن سودانییەوە لەسەر داواكارییەكی پەرلەمان نوسراوە بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، لەبەر ڕەچاوكردنی دۆخی قورسی ژیانیان، دەستەی ڕاوێژكاران ڕاسپێردراوە “ئەو توێژینەوەیە تەواو بكرێت كە پێشتر لەبارەی باتەكەوە داڕێژرابوو”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە 24ی شوباتی ڕابردوودا كۆمەڵێك ڕێكاریی ڕێكخستنەوەی بۆ پشتیوانی لە توێژی خانەنشینان دەستپێكرد.

ڕێكارەكان بریتین لە”پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بۆ ئەو خانەنشینانەی سودمەند نەبوون، خەرجكردنی پاداشتێكی 500 هەزار دیناری لە ڕۆژی لەكارترازانی فەرمانبەر لە فەرمانگەكەی”.

هەروەها “ئاسانكاریی ڕێكارەكان بۆ خەرجكردنی پاداشتی (كۆتایی خزمەت) لەگەڵ یەكەم مووچە كە وەریدەگرێت و پاشەكەوتكردنی بڕی دارایی پێویست بۆ ئەو مەبەستە، و ڕێكخستنی ڕێكارەكانی خەرجكردنی پارەی (مۆڵە كەڵەكەبووەكان) بە كاش لەكاتی خانەنشینبوونی فەرمانبەردا”، لەخۆدەگرێت.

هەر لەچوارچێوەی ڕێكارەكاندا هاتووە”كەمكردنەوەی ڕێژەی 25%ی پارەی گشەتكردن بە هێڵی ئاسمانی عیراق (ڕۆیشتن و گەڕانەوە) بۆ خانەنشینان و بۆ یەك جار لە ساڵێكدا، لەپێشوەدانانی خانەنشینان بۆ چارەسەر لە دەرەوەی عیراق و لەسەر خەرجی دەوڵەت، وێڕای پێشخستنی شەش مانگی مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانی خانەنشین دەكرێن و ڕێگە نەدرێت مامەڵەكانیان دوابكەوێت، لەگەڵ زامنكردنی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی لە وادەی دیاریكراوی خۆی.

ڕێكارەكان جەخت لەسەر پێویستی “ئامادەكردنی زانیارییەكانی تایبەت بە ناسنامەی خانەنشینی دەكەن پێش مانگێك لە مێژووی ترازان و زامنكردنی ڕادەستكردنی بەبێ‌ً دواكەوتن، و تەواوكردنی مامەڵەكان بەشێوەیەكی دروست، و دڵنیابوون لێبڕینی خانەنشینی، لەگەڵ ڕێنەگرتن لە پێدانی مووچەی خانەنشینی بە بیانووی ڕادەستنەكردنی لێبڕین”.

جەختیش لەسەر “هەماهەنگی نێوان وەزارەتی دارایی و بانك و كۆمپانیاكانی پێدانی ئەلیكترۆنی دەكرێتەوە، بە پشتبەستن بە میكانیزمێك بۆ ئاسانكاریی لە ڕێكارەكانی سەلماندنی بڕەوانامەی زیندوویی كەسەكە، بۆ خۆلادان لە كێشەی ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینی، و تەواوكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە زیادكردنی خزمەتی پیشەیی، بە تایبەت بۆ ئەەوانەی خانەنشین دەكرێن”.

ئاماژە بە بەرزكردنەوەی ئاستی پێكهاتەكانی تایبەت بە خانەنشینی لە وەزارەتەكان و لایەنە نا پەیوەستەكان بە وەزارە و پارێزگاكان كراوە بۆ ئاستی بەشەكان، لە فەرمانگەكانیش بۆ ئاستی هۆبە.

لە داواكارییەكەی پەرلەمانيشدا هاتووە بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق” وەك ڕێزگرتن لە ماندووبونییان، مووچەی خانەنشینان لانی كەم بكرێت بە 800 هەزار دینار “.

 

 

 

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی
سەڵاحەدین بەهائەدین: شوناسی ڕەسەنی میللی و ئاینی ژنی كوردیان نمایش كرد
دواتر سەڵاحەدین بەهائەدین: شوناسی ڕەسەنی میللی و ئاینی ژنی كوردیان نمایش كرد
ەیوەندیدار