سەڵاحەدین بەهائەدین: شوناسی ڕەسەنی میللی و ئاینی ژنی كوردیان نمایش كرد


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كیژانی سەربڵندی سلێمانی، وەڵامی خەونەكانی سەرگەردانەكانیان دایەوە.

مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە، كچانی نیشتمان سەروەرییەكی مەزنیان بۆ خۆیان و خانەوادەیان و بزافی چاكسازی و بۆ ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان تۆماركرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، 3000 كیژی سەربڵندی سلێمانی تاجی زێڕینی شكۆمەندیان لەسەر نا. وەڵامی خەونەكانی سەرگەردانەكانیان دایەوە.

دەشڵێت: “شوناسی ڕەسەنی میللی و ئاینی ژنی كوردیان نمایش كرد، هەر بژین”.

دوێنێ‌ هەینی 3-3-2023 لە شاری سلێمانی 3 هەزار كچ و ژن بڕیاری باڵاپۆشییان دا و لە فێستیڤاڵێكی گەورەدا تاجی زێڕینیان لەسەرنا.

مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت و ڕێز لە ماندووبونیان دەگیرێت
پێشت مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت و ڕێز لە ماندووبونیان دەگیرێت
فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەللاوی و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای حكومەتی پێشوو دەرچوو
دواتر فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەللاوی و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای حكومەتی پێشوو دەرچوو
پەیوەندیدار