ئایا لێنانی برنج بە پڵاو دەبێتە هۆی نەمانی نیشاستەكەی ؟



ڕۆڵی برنجی پڵاو لە كۆنتڕۆڵ كردنی شەكرە و دابەزاندنی كێش

ژمارەیەكی بەرچاو له هاووڵاتییان بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی شەكرە و كێشەی قەڵەوی و زۆری كێش و كۆمەڵێك نەخۆشی درێژخایەنی تریان هەیە، ئەو پرسیارەیان كردووە كە ئایا لێنانی برنج بە پڵاو دەبێتە هۆی نەمانی نیشاستەكەی ؟ ئەگەر بە پڵاو لێ بنرێت كێشەی نییە بۆ ئەو كەسانە .

– لە ڕووی زانستییەوە لێنانی برنج نابێتە هۆی نەمانی نیشاستەكەی ، بەڵام بڕێكی دیاركراو لە نیشاستەكەی واتە كاربۆهێدراتی ناو برنجەكە لەگەڵ بەشێك لە ڤیتامین و پڕۆتینەكەی دەڕوات نەوەك هەمووی و بەشێكی زۆری دەمێنتەوە دوای فڕێدانی ئاوی یەكەم ، ڕوونتر بڵێین بڕێكی كەمتر لە وزەی تێدایە و لە شیوازەكانی تر باشترە بە مەرجێك زیاتر لە یەك بۆ دوو كەوچك زەیت یان ڕۆنی نەقرچێنرێت بە سەریا و نانەكەی دەوری نەخورێت .
– وەك زانراوە برنجی بۆر یان قاوەیی و دەنك درێژ باشترە لە برنجی سپی و دەنك خڕ .
– ئەوەی گرنگە هەموو هاوڵاتیان بیزانن كە خواردنی قاپێكی بچووك نزیكەی دوانزە كەوچكی چێشت برنجی پڵاو لەگەڵ شلەی سادە و زەڵاتە و سەوزە كاریگەری زۆری نیە لەسەر بەرز بوونەی شەكری ناو خوێن و زیاد بوونی كێش ، ئەوەی كە خراپە ئەوەیە بڕێكی زۆری لێ بخورێت لەگەڵ بڕێكی زۆر لەگەڵ گۆشت یان مریشك یان هەر پەلەورێكی تر .
– واتە كاتێك دەوترێت بە پڵاو بخورێت پێویستە زیادە ڕەووی نەكرێت لە زۆر خواردنی چونكە بەشێكی زۆر لە نیشاستەكەی تیادەمێنێت .
د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

 

ئێران لە چەكی ئەتۆم نزیكبووەتەوە
پێشت ئێران لە چەكی ئەتۆم نزیكبووەتەوە
لە دوو مانگدا 102 كەس لەسێدارە دراون
دواتر لە دوو مانگدا 102 كەس لەسێدارە دراون
ەیوەندیدار