لە دوو مانگدا 102 كەس لەسێدارە دراون


 

لەماوەی دوو مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، لانی كەم سزای سێدارەی ١٠٢ بەندكراو لە بەندیخانەكانی ئێران جێبەجێكراوە كە ٣٣٪ حاڵەتەكان هاووڵاتیی كورد بوون‌و لەو ماوەیەدا سزای سێدارەی پینج بەندكراوی سیاسیی جێبەجێكراوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا، سزای سێدارەی لانی كەم ١٠٢ بەندكراو لەبەندیخانەكانی ئێران جێبەجێكراوە، كە ناسنامەی ٩٠ كەسیان هەتا ئێستا ئاشكرابووە و بەدواداچوونەكان بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی ئەو ١٢ كەسەی دیكە بەردەوامە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ژمارەیە، ٣٣ كەسیان بەندكراوی كورد بوون و ١٥ كەسیان بەندكراوی بەلووچ بوون، كە زۆرترین حاڵەتی لە سێدارەدراوەكان پێكدێنن.

شوێنەكانی لەسێدارەدان:
ئەلبورز:  ٢٧ كەس لەسێدارەدراون.
ئورمیە: ٩ كەس لەسێدارەدراون.
كرمان: ٧ كەس لەسێدارەدراون.
كرماشان: ٦ كەس لەسێدارەدراون.

تۆمەتەكان:
-بەندكراوانی سیاسیی؛ ٥ حاڵەت بەرامبەر بە ٪٥ی هەموو حاڵەتەكان.
-تۆمەتە پەیوەندیدارەكان بە ماددەی هۆشبەر؛ ٥٩ حاڵەت بەرامبەر بە ٦٠٪ لەسەدی هەموو حاڵەتەكان.
-كوشتنی بەئەنقەست؛ ٣٤ حاڵەت بەرامبەر ٣٣٪ی هەموو حاڵەتەكان.
-دزی چەكدارانە؛ ٣ حاڵەت بەرامبەر بە ٢٪ی هەموو حاڵەتەكان.

ئەوە لە حاڵێكدایە لە كۆبوونەوەی ٥٢ هەمینی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە نەرویج بەڕێوەچوو، داوا لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرد لەسێدارەدانی ناڕازییان ڕابگرێت.

وەزیری دەرەوەی نەرویج ئەنیكن هۆیتفێڵد، داوای لە كۆماری ئیسلامی كرد
بە خێرایی پرۆسەكانی لەسێدارەدانی ناڕازییان ڕابگرێت، چیدیكە سەركووتی گەلانی ئێران نەكات كە بەشێوەیەكی ئاشتیخوازانە و سڤیل ناڕەزایەتییەكانیان دەردەبڕن.

وەزیری دەرەوەی نەرویج داوایكرد بەخێرایی كۆماری ئیسلامی ئێران پرۆسەكانی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان و ناڕازییان ڕابگرێت.

ئایا لێنانی برنج بە پڵاو دەبێتە هۆی نەمانی نیشاستەكەی ؟
پێشت ئایا لێنانی برنج بە پڵاو دەبێتە هۆی نەمانی نیشاستەكەی ؟
کەشناسی سلێمانی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی سلێمانی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار