هەڵبژاردەی عیراق بە بردنەوە دەستیپێكرد



هەڵبژاردەی عیراق لە چوارچێوەی جامی ئاسیا بۆ لاوان، بە ئەنجامی دوو بە سفر لە هەڵبژاردەی ئەندۆنیسیای بردەوە.


ئەمڕۆ چوار شەممە، لە چوارچێوەی گەڕی یەكەمی گروپی یەكی جامی ئاسیا بۆ لاوان (خوار 20 ساڵ) كە ئێستا لە ئۆزبەكستان یارییەكانی بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی عیراق لە یاریگای لۆكۆمۆتیڤ تاشقەند، بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئەندۆنیسیای بردەوە.

هەڵبژاردەی عیراق لەلایەن عیماد محەمەدەوە سەركردایەتی دەكرێت كە لە ساڵی 2000دا لە یاریی كۆتایی هەمان پاڵەوانێتی گۆڵی بردنەوەی بۆ عیراق تۆماركرد لەبەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن (2-1) و عیراق لەو دەمەدا ناسناوەكەی بەدەستهێنا.

هەر ئەمڕۆ لە هەمان گروپ، هەردوو هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان و سوریا لە ستادی بۆنیودكۆر ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

 

سبەی لە چەند ناوچەیەك دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت
پێشت سبەی لە چەند ناوچەیەك دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت
“لە دهۆك باوك و خوێندكارێك لە مامۆستایەكی وانەبێژ دەدەن”
دواتر “لە دهۆك باوك و خوێندكارێك لە مامۆستایەكی وانەبێژ دەدەن”
ەیوەندیدار